نوێکرایەوە

ئیسرائیل زیندانی ئەوینی بۆردوومان کرد

سوپای ئیسرائیل زیندانی ئەوینی بۆردوومان کرد، بە دیاریکراوی دەرگای زیندانەکە بەر ئامانجی مووشەکی ئیسرائیل کەووتووە.

هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل بۆسەر ئێران بەردەوامە، ئەمڕۆ ئیسرائیل پێنج ناوچەی تارانی بە سەختی بۆردوومان کرد، کەمێک پێش ئێستا ئیسرائیل زیندانی ئەوینی بۆردوومان کرد کە چەندین زیندانی سیاسی تێیدایە و سزای لە سێدارەدانیان بەسەردا سەپێندراوە. ژنە چالاکوانی کورد وریشە مورادیش کە سزای لەسێدارەدانی لە لایەن دەوڵەتی ئێرانەوە بەسەردا سەپێندراوە لە هەمان زینداندایە.

زانراوە، بەهۆی هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر زیندانییەکە، کارەبا پچڕاوە و پەنجەرەکانی سەرجەم هۆڵەكانی زیندانەکە و بنکەی تەندرووستییەکە زیانیان بەرکەوتووە.

وەک لە دیمەنە بڵاوکراوەکاندا دەرەکەوێت، دەرگای زیندانەکە دەبێتە ئامانجی ڕاستەخۆیی بۆردوومانەکەی ئیسرائیل.