ڕاستڕەوەکانی ئەڵمانیا پلان بۆ دەرکردنی پەنابەران دادەڕێژن

ڕاست ڕەوە توندڕەوەکانی ئەڵمانیا بە نیازن کۆچبەران و ئەو پەنابەرانەش کە هەڵگری پاسپۆرتی ئەو وڵاتەن، دەرکەن لە ئەڵمانیا.

بە گوێرەی لێکۆڵینەوەکی گۆڤاری کۆڕەکتڤ، ڕاست ڕەوە توندڕەواکانی، سیاسەتمەدارانی 'ئەفەدە' بازرگانە ڕاستڕەوەکان و ڕاست ڕەوەکانی تری ئەو وڵاتە، لە کۆتایی مانگی تشرینی یەکەمدا لە شاری پۆستدام کۆبوونەوەتەوە. بۆ پشتگیرکردنی ئەم پلانە لە نێوان ئەو کەس و ڕێکخراوانەدا پارە کۆکراوەتەوە بۆ جێبەجێکردنی ئەو پلانە و ئاماژە بەوەکراوە کە دوای هەڵبژاردنە چاوەڕوانکراوەکەی ئەفەدە-ی هێرشێکی ڕاستڕەوانە دژ بە دیموکراسی دەستپێدەکات.

 پرۆسەی ناردنەوەی کۆچبەران کەو وەک 'گەڕانەوە'ناو دەهێنرێت، کاریگەری لەسەر ئەو کەسانەش درستەکات کە خاوەنی پاسپۆرتی ئەڵمانیان. بەگوێرەی پلانی ڕاستڕەوە توندڕەوەکان ئەو پەنابەرانە کە پلانی دەرکردن دەیانگرێتەوە، دەنێرێنە هەرێمێکی ئەفریقا.

بەو پێیەیی ژمارەیەکی زۆری کورد لە ئەڵمانیا هەن و وە کوردان لەو وڵاتەدا بەشێوەیەکی باش ڕێکخراون. بۆیە چاوەڕان دەکرێت ئەو هێزە ڕاست ڕەوانی دەوربەری ئەفەدە ببنە دەسەڵاتدار بە ئەگەرێکی زۆرەوە، کوردان و چەپڕەوەکان ببنە ئامانجی یەکەمی ڕاستڕەوەکان. لە دیموکراسی بۆرژوازیدا گوشار و زۆرداری بەرامبەر کوردان و چەپڕەوەکان هەیە و ڕێکخستنەکان قەدەغەدەکرێت و لە دۆزی سیاسیدا بە بانگەشەیی ئەندامێتی 'پەکەکە' سزای زیندانیکردن بەسەریاندا ئەسەپێنین.