ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ئۆلاف شۆڵتز متمانەی پەرلەمانی بەدەست نەهێنا

لەبەرئەوەی ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ئۆلاف شۆڵتز دەنگی متمانەوەرگرتنەوەی لە پەرلەمان بەدەست نەهێنا، وڵاتەکە بەرەو هەڵبژاردنی پێشوەختە دەچێت.

لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی فیدراڵی ئەڵمانیا دەنگی متمانەپێدان بەڕێوەچوو. ٢٠٧ پەرلەمانتار پشتگیری شۆڵتزیان کرد، ٣٩٤ پەرلەمانتاری دژی متمانەپێدانی دەنگیان دا، هەروەها ١١٦ پەرلەمانتار بێلایەن بوون.

دەبوو شۆڵتز بۆ وەرگرتنەوەی متمانە، ٣٦٧ دەنگی بەدەست بهێنایە.

بەم جۆرە چاوەڕوان دەکرێت شۆڵتز داوا لە سەرۆککۆمار واڵتەر شتاینمایر بکات، پەرلەمان هەڵبوەشێنێتەوە و هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەڵمانیا لە ٢٣ ی شوباتی ٢٠٢٥ بەڕێوەبچێت.