بلینکن: ئەمریکا پەیوەندی راستەوخۆی لەگەڵ هەتەشەدا سازکردووە
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئەنتۆنی بلینکن ئاشکرای کرد کە لە دوای رووخانی رژێمی بەعشەوە پەیوەندیی راستەوخۆیان لەگەڵ هەتەشە سازکردووە، کە ناوچەکانی رۆژئاوای فوراتی کۆنترۆڵ کردووە.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئەنتۆنی بلینکن ئاشکرای کرد کە لە دوای رووخانی رژێمی بەعشەوە پەیوەندیی راستەوخۆیان لەگەڵ هەتەشە سازکردووە، کە ناوچەکانی رۆژئاوای فوراتی کۆنترۆڵ کردووە.
دوا رووخانی رژێمی بەعس، دەستەی تەحریری شام (هەتەشە) رۆژئاوای فوراتی کۆنترۆڵ کردووە و وڵاتانی رۆژئاوای بە دوای دۆزینەوەی رێگەی پەیوەندین لەگەڵ ئەو دەستەیە. وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئەنتۆنی بلینکن رایگەیاند کە لەگەڵ هەتەشە پەیوەندییان سازکردووە، ئەمەش لە کاتێکدایە تائێستا هەتەشە لە لیستی رێکخراوە تیرۆریستییەکاندایە.
بلینکن لە شاری عەقەبەی ئوردن لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا قسەی کرد و ئەوەی خستەڕوو کە واشنتۆن لەگەڵ هەتەشە پەیوەندی راستەوخۆی سازکردووە.
بلینکن باسی لەوەکرد کە هەبوونی داعش لە سوریا بەردەوامە و هۆشداریدا کە بە هۆی دۆخی ناسەقامگیرەوە داعش هەوڵ دەدات دەست بە جموجۆڵەکانی بکاتەوە.