بومەلەرزەکەی ژاپۆن: تائێستا زیاتر لە ٢٢٠ کەس بێسەروشوێنن

بەهۆی بومەلەرزە بەهێزەکەی هەفتەی رابردووی ژاپۆن تائێستا زیاتر لە ٢٠٠ کەس بێسەروشوێنن.

بەگوێرەی ئامارە فەرمییەکانی حکومەتی ژاپۆن لە ئەنجامی بومەلەرزە بەهێزەکەی سەرەتای ئەم مانگە ئەو وڵاتە کە بە گوڕی ٧.٥ پلە بەپێوەری ریختەر نیمچەدوورگەی نۆتۆی لە دەریای ژاپۆن هەژاند، ١٢٦ کەس گیانیان لەدەستداوە.

ئەوەش راگەیەندراوە کە لە شارۆچکەکانی واژیما و سوزو بەهۆی بومەلەرزەوە ٥٦٠ کەس برینداربوون و ٢٢٢ کەسیش بێسەروشوێنن.

رۆژی شەممە دوای پێنج رۆژ لە بومەلەرزەکە لە ژێر داروپەردووی خانوویەکی رووخاو لە سوزو ژنێکی بەساڵاچوو رزگار کرا و بە گوێرەی میدیاکانی ژاپۆن لە ئێستادا دۆخی تەندروستی ئەو ژنە باشە.