بۆزئەرسلان: ناچارەسەری لە ئارادایە بۆئەوەی کورد بکەوێتە ژێر دەسەڵاتداری تورکی سونی

دەربارەی ئەو مشتومڕانەی لە چوارچێوەی پرسی کورددا لە ئارادایە، پرۆفیسۆر حەمید بۆزئەرسلان وتی: "ئامانج چارەسەرکردنی پرسەکە نییە. دان بە ڕەوایەتی کورداندا نانێن. سەپاندن هەیە بۆ ئەوەی کورد بکەوێتە ژێر سەروەری تورکی سونییەوە."

بۆزئەرسلان ئاشکرایکرد لە کاتێکدا هەموو شتێک لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا گۆڕانکاری بەسەردا دێت، دەبێت کورد یەکگرتووی ناوخۆیی مسۆگەر بکەن. بۆزئەرسلان ئاماژەی بەوەدا پێویستە تێبگەین لەوەی پرسی کورد تەنها پەیوەست نییە بە وڵاتێکەوە، بەڵکو پرسێکی هەرێمییە. بۆزئەسڵان سەرنجی خستەسەر ئەو گورزە قورسانەی ئەم دواییە کە بەر ئێران کەوتوون و وتی: "لە ئێراندا تەڤگەری نوێ لە ئارادایە. کوردان بیانەوێ و نەیانەوێت دەبێت لەم قۆناغەدا ڕۆڵێکی کاریگەر بگێڕن. ئەمەمان لە ساڵی ٢٠٢٢ بینی. لەو ساڵەدا درووشمی "ژن ژیان ئازادی" کە لە کوردستاندا سەریهەڵدا، بووە درووشمی ئێران و کوردستان، وەک سەرچاوەیش لە بەلوچستان دەرکەوت. لە ئێستا بەداوە پێویستە کوردان سیناریۆیی جیاواز لە بەرچاو بگرن."

لە تورکیادا دوای ئەوەی  سەرۆکی مەهەپە دەوڵەت باخچەلی کە هاوکاری ڕژێمی ئاکپارتییە، لە پەڕلەماندا سڵاوی لە پەڕلەمانتارانی دەم پارتی کرد و بانگەوازی لە ڕێبەر ئاپۆ کرد. دیسانەوە لەسەر مەسەلەی پرسی کورد مشتومڕی هێنایە ئاراوە. لە کاتێکدا کە هاوسەنگییەکان لە ڕۆژهەڵاتی گۆڕانی بەسەردا دێت، بانگەوازییەکی باخچەلی چ مانایەک دەگەیەنێت؟ ئایە دەوڵەتی تورک بە ڕاستی دەیەوێت پرسی کورد چارەسەر ببێت؟ ئەم بانگەوازی و داواکارییە کە ڕاستەخۆ لە ڕێبەر ئاپۆ دەکرێت چ مانایەکی هەیە؟ لە کاتێکدا سەرلەنوێ دیزاینکردنەوەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ئارایە، چی شتێک لە چاوەڕوانی کوردداندایە؟

بۆ وەڵام دانەوەی ئەم پرسیارانە لەگەڵ پسپۆری ڕۆهەڵاتی ناوەڕاست حەمید بۆزئەسلان گفتوگۆمان کرد، کە پرۆفیسۆری پەیمانگەی زانستە کۆمەڵایەتییەکانی پاریسە.

'بەرچاوڕوونی نیە، هیچ پەرۆشییەکیان بۆ چارەسەرکردنی پرسی کورد نیە'

پ. بۆزئەسلان ئاماژەی بەوەدا گفتوگۆکانی تورکیا لەسەر بابەتی چارەسەری پرسی کورد ڕوون نیە و وتی: "گفتوگۆی زۆر لەسەر بانگەوازییەکی باخچەلی کرا. ئەم بابەتە لە کۆڕ و کۆمەڵە کوردییەکاندا گفتوگۆی زۆری لەسەر کرا. شیکاریکردنی ئەم گەشەدانە زۆر زەحمەتە لەبەرئەوەیی ئاستەنگییەکی هەرە گەورەی پێش ئەم مژارە ناڕوونییە. کێ بەشداری ئەم پرۆسەیە دەبێت، کام کارەکتەر بەشدار دەبن؟ ئایە مەهەپە نوێنەرایەتی خۆی یان هێزی دیکە دەکات؟ لە نێو ئاکەپەدا ئاڵۆزییەکان لەسەر پرسی کورد چییە؟ وەڵامی ئەم پرسیارانە نازانیین."

بۆزئەسلان ڕوونیکردەوە ڕەنگە پێشهاتەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وای لە باخچەلی کردبێت بانگەوازییەکی لەم شێوەیە بکات و وتی: "لە کاتێکدا باخچەلی ئەم داوایەی کرد کە شەڕ لە لوبناندا بەردەوام بوو. ڕژێمی ئەسەدیش هێشتا نەڕووخابوو. خودی ئەو بیرۆکەیەی 'ئیسرائیل دەستوەردان لە پرسی کورددا دەکات، ئەم دۆخە تورکیا تەنگەتاو و لاواز دەکات. لە جێگەیی ئیسرائیل خۆمان بیکەین چاکترە'. بیرۆکەی ئەوەی ئەم پرسە بۆ هێزەکانی دەرەوە جێ نەهێڵێین، بەڵام دەبێت خۆمان چارەسەر بکەین لە ساڵانی ١٩٩٠ و ٢٠٠٠دا کرۆکی ئەم بیرۆکەیە. بنەمای ئەم میتۆدە و بانگەوازییەکە داننان نییە بە پرسی کورد، دەیانەوێت پرسی کورد وەک پرسی تورکیا پێناسە بکەن. لێرەدا ئامانجەکە ئەوەیە بۆ ماوەیەکی کورت ڕێگە لە پێش ئاڵۆزییەکان بگیرێت. نازانین ئەم هەڵوێستەی ئێستا لە دوای ڕووخاندنی ڕژێمی ئەسەدەوە بەردەوام دەبێت یان نا. بەڵام ئەمریکا  و ئەوروپا پشتیوانی لە  دانوستانەکانی  نێوان کورد و تورکیا دەکەن. لە نێو کوردانیشدا چاوەڕوانییەکی لەم شێوەیە هەیە."

'نایەنوێت دان بە ڕەوایەتی و مافی کورداندا بنێن'

بۆزئەرسلان دەسنیشانیکرد بانگەوازییەکەی باخچەلی و هەڵوێستەکانی ئێستا بۆ داننان نییە بە هەبوونی پرسی کورد و دوورە لە ڕەوایەتی بینینی کورد و بەم شێوەیە بەردەوام بوو: "بەلای منەوە کێشەی هەرە گەورە هاتنی ئۆجالان نییە بۆ پەڕلەمان، پرسی سەرەکی قبوڵکردنی پرسی کورد و ڕەوایەتی بوونی گەلی کوردە. گەر ئەمە ئەنجام نەدرێت، بێگومان لە داهاتووتدا پرسی دیکەیی لێ دەکەوێتەوە. ئەو بانگەوازییەیی دەکرێت بێگومان بۆ داننان نییە بە پرسی کورددا. دەبێت ئەوە پەسەند بکرێت کە پرسی کورد دیاردەیەکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە. دەوڵەتی تورکیش لە چارەسەریی زیاتر لە هەوڵی ئەوەدایە کە کورد بخاتە ژێر سەروەری تورکی سونی."

'ڕۆژئاوا بە هۆکاری ملکەچ نەبوونی دەکرێتە ئامانج'

بۆزئەرسلان لە بارەی ڕۆژئاواوە ئەمەی وت: "لەو کاتەدا بە هۆکاری ئەوەی کوردان لە سووریادا ئەم سەپاندن و دیکتاتۆرییەتەیی ڕەتکردەوە، پڕۆسەی ئاشتی لەبارچوو، وەک تورکیا سیاسەتی دووژمنایەتی لە بەرانبەر ڕۆژئاوا بەڕێوەبرد. بە دەربڕێنێکی تر، ئایە کورد وەک کورد تۆڵە و لێپرسینەوەیان لەگەڵ بکرێت، یان وەک هێزێک لە دەستی تورکبووندا قبوڵبکرێن؟ وەک گوتم، لەبەرئەوەی لە دۆخێکی ناڕوونداین و لەم بابەتەدا بەڵگە و زانیاری زۆر کەممان لەبەردەستدایە، ناتوانم لەمە زیاتر شرۆڤەی بابەتەکە بکەم."

'هێزی عەبدوڵا ئۆجالان قبوڵکرا'

بۆزئەرسلان باسی لەوەکرد بانگەوازییەکی باخچەلی بۆ ڕێبەر ئاپۆ بە مانای قبوڵکردنی هێزی ڕێبەر ئاپۆیە و بەم شێوەیە بەردەوام بوو: "کاتێک تەماشایی ئەم ١٠ ساڵەی کۆتایی دەکەین، تێکۆشانی چەکداری پەکەکە لە بەرانبەر تورکیادا لە ئاستی هەرە کەمدایە. بەڵام هەبوونی پەکەکە لەمڕۆدا سیمبوڵێک و ئاماژەیەکە بۆ تەڤگەری کورد لە تورکیا. پارتێکە کە بۆ کوردان وەک سیمبوڵ تەماشا دەکرێت. هاوکات ئۆجالان سیمبوڵێکە کە لە ناو کورداندا وەک سیمبوڵ تەماشا دەکرێت. کۆمەڵگەی کوردی کۆمەڵگەیەکی زۆر زانا و هۆشیارە. میحوەری بەرخۆدانی کورد ئیدی گۆڕاوە بۆ بناغەی زۆر جیاواز. مژاری پرسی کورد بابەتێکە کە ماوەیەکی زۆر پێش پەکەکە دەستیپێکردوە و لەمڕۆشدا بەردەوامە. پرسی کورد تەنها پەیوەست نییە بە تورکیاوە، بەڵکو پرسێکی هەرێمییە. ئەم هەموو کێشەیە لە وتارەکانی  باخچەلی و ئاکەپەدا دەرناکەون."

'کوردان بە هەڵوێستی خۆیان دەتوانن ئایندەی خۆیان دیاری بکەن'

پ. بۆزئەرسلان دەربارەی گۆڕانکارییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەمەی وت، "ڕۆڵی ئەمریکا لە هەرێمەکە و بەتایبەت لە سوریادا زۆر گرنگە. بە ڕایی من ئەم ڕۆڵە یەکلایکەرەوەیە و ئەو بڕیارانەی کە ئیدارەی دۆناڵد ترامپ دەیدات یەکلایی کەرەوەیە. بەڵام لێرەدا پێویستە تەڤگەر و کارەکتەرەکانی کورد ڕەخنە بکرێن. پێویستە پرسی ئەوەی دەبێت کورد چی بکات بکەن. بۆیە نابێت ئەوان چاوەڕوانی هەموو شتێک لە سەر دەرەوە هەڵبچنن کورد لە هەندێک بابەتدا زۆر بێ هەڵوێستە. وەک ئەوەی چەندین جار گووتەمە، ئەو شتە گرنگەی کە پێویستە کورد لە ئێستادا بیکات؛ دەبێت لە نێوان کورداندا یەکگرتوویی ناوخۆیی پێکبهێندرێت. دەبێت لە هەموو پارچەکانی کوردستاندا کوردان پەیوەندییەکانی نێوان خۆیا بەهێز بکەن و پەیوەندی دیبلۆماسی ئەنجام بدەن. کوردان بە هەڵوێستی خۆیان دەتوانن ئایندەی خۆیان دیاری بکەن."

'پێویستە کورد سیناریۆی جیاواز لەبەرچاو بگرن'

بۆزئەرسلان سەرنجی خستەسەر ئەو گورزە قورسانەی بەم دوایە لە ئێران درا و وتی؛ "لە ئێراندا تەڤگەری نوێ هەیە. کوردان بیانەوێت و نەیانەوێت دەبێت لەم قۆناغەدا ڕۆڵێکی گرنگ و کاریگەر بگێڕن. ئەمەمان لەساڵی ٢٠٢٢دا بینی، لەو ساڵەدا دروشمی 'ژن ژیان ئازادی' لە کوردستاندا دەرکەوت، بووە درووشمی ئێران و کوردستان و وەک سەرچاوەش لە بەلوچستان دەرکەوت. لە ئێستا بەدواوە پێویستە کوردان سیناریۆیی جیاواز لە بەرچاو بگرن."