چالاکی کوردستانیان لە زوگ: رۆژئاوا شکۆمانە
کوردستانیان لە شاری زوگی سویسرا کۆبوونەوە و رایانگەیاند "ڕۆژئاوا شکۆمانە، دەیپارێزین'.
کوردستانیان لە شاری زوگی سویسرا کۆبوونەوە و رایانگەیاند "ڕۆژئاوا شکۆمانە، دەیپارێزین'.
لە شاری زوگی سویسرا بە چالاکییەک هێرشەکانی سەر ڕۆژئاوا شەرمەزراکران، چالاکییەکە بە خولەکێک بە بێدەنگی وەستان بۆ ڕێزلێنان لە یادی شەهیدان دەستیپێکرد و دواتر لەسەر ناوی ئەنجومەنی گەلی زوگ، کۆچەر سێرت قسەیکرد و ئاماژەی بەوەدا گەلی کورد لە قۆناغێکی زۆر تایبەتدایە و ئەمەی وت: "ئەرکی سەرەکی هەموومانە بەرگری لە ڕۆژئاوای کوردستان بکەین."
لە بەردەومییدا سێرت جەختیکردەوە لەوەیی نابێت لە بەرانبەر هێرشەکانی سەر ڕۆئاوا بێدەنگ ببین و وتی: "چونکە ڕۆژئاوا بە تەنها پارچەیەک خاک نییە، بەڵکو خوڵقێنەری داستانی بەرگریکرن بوو لە بەهایی مرۆڤایەتی لە بەرانبەر تاریکپەرستی داعشدا."
دواتر نەجمەدین ئاکداخ لەسەر ناوی تەجەشە و تەکۆژن قسەیکرد و ئاشکرایکرد تاکە چارەسەر لە دژی هێرشەکان بەرفراوانکردنی خۆپاراستنی گەلانە و وتی: "دەوڵەتی تورک و چەتەکانی بە زیهنییەتی دووژمنکارانە لە دژی ئازادی گەلی کورد و دەستکەوتەکانی دەوستێتەوە. بێ ڕۆڵکردنی ئەم زیهنییەتە ئەرکی گەنجان و ژنانی گەنجە."
دوای تەواوبوونی قسەکان، کوردستانیان درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ"، "ژن، ژیان، ئازادی" و "بژی بەرخۆدانی ڕۆژئاوا"یان وتەوە.
چالاکییەکە بە خوێندنەوەیی ڕاگەیاندراوێکی ڕۆژنامەوانی بە زمانی ئەڵمانی کۆتایهات.