Covîd-19: ژمارەی ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە گەیشتە ٤٠ هەزار کەس

لەگەڵ بڵاوبوونەوەی پەتای Covîd-19 لە هەموو جیهان ژمارەی ئەو کەسانەی بەو هۆیەوە گیانیان لەدەستداوە گەیشتە ٤٠ هەزار کەس.

ئەمڕۆ ژمارەی ئەو کەسانەی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە لە هەموو جیهان گەیشتە ٤٠ هەزار و ٧٠٨ کەس.

لە ئەوروپا زیاتر لە ٣٠ هەزار کەس گیانیان لەدەستدا. زیاتر ڤایرۆسەکە کاریگەری لەسەر ئیتاڵیا و فەڕەنسا دروست کردووە. لەو دوو وڵاتە ڕۆژانە بەسەدان کەس گیانیان لەدەست دەدەن.

لە ئیتاڵیا ١٢ هەزار و ٤٢٨ کەس و لە ئیسپانیا ٨ هەزار و ١٨٩ کەس گیانیان لەدەستداوە.

لە فەڕەنسا ٣ هەزار و ٥٢٣ کەس و گیانیان لەدەستداو ەو ٥٢ هەزار و ١٢٨ کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون.

لە چین کە ناوەندی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە بوو، ٣ هەزار و ٢٠٥ کەس گیانیان لەدەستداوە.

لە ئێران ٤٤ هەزار و ٦٠٥ حاڵەت تۆمارکراون و ٢ هەزار و ٨٩٨ کەس گیانیان لەدەستداوە.

ف.ق