داعش بەرپرسیارێتی هێرشە خۆکوژییەکەی ئێرانی گرتە ئەستۆ

بە گوێرەی ڕاگەیاندراوە فەرمییەکان، داعش بەرپرسیارێتی خۆیان لە هێرشەکانی نزیک گۆڕی ژەنراڵ قاسم سولەیمانی، کە لە ئەنجامدا ٨٤ کەس کوژران، گرتە ئەستۆ.

داعش بەرپرسیارێتی خۆیان لە هێرشەکانی ڕۆژی چوارشەممەی شاری کرمانی ئێران ڕاگەیاند.

داعش دوای ٢٤ کاتژمێر ڕایگەیاند لە کاتی گردبوونەوەی خەڵک لە نزیکی گۆڕی سولەیمانی، ٢ خۆکوژ بە پشتێنی بۆمبڕێژکراو خۆیان تەقاندەوە.

بەرپرسێکی ئێرانی، بەناوی جەعفەر میادفەر، دەربارەی ڕووداوەکە زانیاری کۆتایی بڵاوکردەوە وتی کە ٨٤ کەس گیانیان لەدەستداوە، ٢٨٤ کەسیش برینداربوون و ١٩٥ لەو بریندارانە هێشتا لە نەخۆشخانەن.

بەپێی زانیارییەکان لە سەرچاوەیەک کە ناوی نەزانراوە، هەموو بەڵگەکان پەیوەست بە ڕوداوەکە، کامێراکانی ئاسایشیش لە ناویدایە، لە ژێر لێکۆڵینەوەدان و وتی: "خۆکوژی ڕوداوەکە لە ئەنجامیی تەقینەوەکە، هەموو لەشی بەتەواوی تێکچوە. هەوڵەکان بۆ ئاشکراکردنی ناسنامەکەی بەردەوامە".

هەمان سەرچاوە ئاشکرایکرد لێکۆڵینەوەیان لە تەقینەوەی دووەمیش کردەوە، لەوباوەڕدان کە هێرشەکە خۆکوژی بێت.