دووەمین کۆمەڵکوژی پاریس شەرمەزار کرا

بۆ ئەوەی بکوژی ئەڤین گۆیی، میرپەروەر و وڵاتپارێز عەبدوڵرەحمان قزل سزابدرێت، گەلی کورد و دۆستەکانیان لە گارێدونوردی پاریس ڕێپێوانێکیان ئەنجامدا.

کوردستانیان و دۆستەکانیان لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا ڕێپێوانێکی جەماوەرییان ئەنجامدا بۆ لێپرسینەوە لە بکوژانی ڕێبەری تەڤگەری ژنانی کورد، ئەڤین گۆیی، هونەرمەند میر پەروەر و وڵاتپارێز عەبدوڕەحمان قزل.

بە بۆنەی ساڵیادی کۆمەڵکوژییەکە ڕێپێوانێکی جەماوەری لە ناوەندی کەڵتووری ئەحمەد کایا کە کۆمەڵکوژییەکەی تێدا ئەنجامدرابوو بەڕێوەچوو، ڕێپێوانەکە لە گاردنۆرد دەستیپێکرد.

وێنە و پانکارتی ساکینە جانسز، فیدان دۆغان و لەیلا شایلەمەز کە لە ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣ دا تیرۆرکران و ئەو چالاکوانانەی کە ساڵی ڕابردوو تیرۆر کران لەسەر شارەوانی ناوچەکە هەلواسرا.