هەفتەکانی فیستیڤاڵ لە ڤێینا: لە ڕۆژئاوا شۆڕشی ژنە
لە هەفتەکانی فیستیڤاڵ لە ڤێینای پایتەختی نەمسا، سڵاو لە شۆڕشی ژن لە ڕۆژئاوا کرا.
لە هەفتەکانی فیستیڤاڵ لە ڤێینای پایتەختی نەمسا، سڵاو لە شۆڕشی ژن لە ڕۆژئاوا کرا.
لە ڤێینای پایتەختی نەمسا هەفتەکانی فیستیڤاڵ دەستیپێکرد. لە ١٧ گوڵان تا ٢٣ی حوزەیران بەردەوام دەبێت. لە فیستیڤاڵەکەدا چەندین چالاکی هونەری و چاندی پێشکەشدەکرێت.
ڕێژەیەکی زۆر لە خەڵکی بەشداری ڤیستیڤاڵەکەبوون، لە هاوسەرۆکایەتی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەری خۆسەری دیموکراتیکی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ئیلهام ئەحمەد قسەکردنی سەرەتایکرد و وتی: "لە کۆماری ئازادی ڤێیناوە سڵاو لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دەکەین کە جێگەی شۆڕشی ژنی دیموکراتیک و ئیکۆلۆژییە. هیوادارین کە ئێوە ببنە هێزی بزوێنەری بڵاوبوونەوەی کولتوورێکی دیموکراتیکی و ئازادی ژنان."
هەروەها لە چالاکیەکدا نەجیبە قەرەداغی سیمینارێکی لەبارەی پەیمانی کۆمەڵایەتی بەڕیوەبەری خۆسەر ئەنجام دا. لە دەستپێشخەری ژنۆلۆژی برۆکسل سارا مانچها سەردانی فیستیڤاڵەکەیان کرد.
نەجیبە قەرەدغی لە ئیتمۆلۆژی رۆژئاوا باسی کارتێکەرییەکانی فرەنەتەوەی/ئاینی هەموو هەرێمەکە کرد و وتی: "بۆ ئەوەی کۆتایی بە هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لەسەر هەرێمەکە بهێنرێت، پێویستە کۆمەڵگەیەکەی ئیکۆلۆژیک پێکبهێنرێت."
هەرەوەها سارا مارچا قسەیکرد و وتی: "ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کە لە گۆشەگیرییدایە، دەیان ساڵە تیکۆشانی بێهاوتا بەڕێوەدەبات.
سیستەمی ژنی کۆنفیدراڵ
٢٦ی گوڵان لە ژێرناونیشانی 'لە ڕۆژئاوا شۆڕشی ژنە- لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا سیستەمی ژنی کۆنفیدراڵ' ۆرک شۆپ ئەنجام دەدرێت. سارا مارچا بە شداری ۆرک شۆپەکە دەبێت. کارەکانی ۆرک شۆپەکە دەستکەوتەکانی سیستەمی ژنی کۆنفیدراڵ پیشان دەدرێت، ڕۆڵی ژنۆلۆژی ڕاگەیانێت و هەوڵبدات وەڵامی پرسیاری 'گرنگی ئەم ئەزموونە بۆ تێکۆشانی ژنی نێونەتەوەی چییە و چۆن دەتوانین تێکۆشانەکانمان پێکەوە ببەستینەوە' بداتەوە.