هەپەگە ناسنامەی شەهیدانی ئەلکێی ئاشکرا کرد

هەپەگە ناسنامەی چوار گەریلای ئاشکرا کرد کە لە ئەلکێ شەهید بوون و وتی: "یادکردنەوەی هاوڕێیانمان بروسک، ڕۆستەم، کاموران و دڵسۆز هەموو کاتێک پێشەنگایەتی تێکۆشانمان دەکات."

ڕاگەیاندراو دەربارەی شەهید

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە دەربارەی گەریلا شەهیدەکان، ئەمەی خوارەوەی دەربڕی:

" ٢٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ میلیتانانی ئاپۆیی هێژامان بروسک، ڕۆستەم، کاموران و دڵسۆز لە دەرنجامی هێرشی دووژمن بۆسەر هەرێمی ئەلکێ شەهیدبوون.

بۆئەوەی تێکۆشانی ئازادی گەلەکەمان بگەیەنن بە سەرکەووتن، هاورێیانمان بروسک، ڕۆستەم، کاموران  و دڵسۆز بە ئایدیا و بڕیاردارییەکی بەهێزەوە ڕوویان لە چیاکانی کوردستان کرد و بە فیدایەتییەوە تێکۆشانیان دەستپێکرد. هاورێیانمان بروسک، ڕۆستەم، کاموران و دڵسۆز لە هەموو گۆڕەپانەکانی تێکۆشاندا لە دژی دووژمن بوون بە جێگەی سەربەزی گەلەکەمان. نوێنەرانی بەشداربوونی فیدایەتی ئاپۆی هاورێیانمان بروسک، ڕۆستەم، کاموران و دڵسۆز بۆ هەموو گەنجانی کوردستان بوون بە نمونەی ئازایەتی. لە هەر جێگەیەک هێرش لە دژی گەلەکەمان هەبووایە، هاورێیانمان بروسک، ڕۆستەم، کاموران و دڵسۆز لەو جێگەیە ئامادە دەبوون و وەک ئەرکی شۆڕشگێڕی خۆیانیان دەبینی. بەم کردەوەیانەیان دوپاتییان دەکردەوە کە گەریلا شەڕڤانی ئازادی گەلی کوردە. لە قۆناغێکدا کە دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە دژی گەلی کورد کۆنسێپتی لەناوبردنی گەلی کوردی دەستپێکرد، لەوکاتەدا هاوڕێیانمان بە ئایدیا و بڕیاردارییەکەی مەزنەوە ڕوویان لە باکووری کوردستان کرد و بە هەڵوێستی مەزنی میلیتانیان وەڵامی دووژمنیان دایەوە. هاورێیانمان بروسک، ڕۆستەم، کاموران و دڵسۆز بەو چالاکیانەی لە دژی دووژمن ئەنجامیان دا تۆڵەی گوشار، ئەشکەنجە و کۆمەڵکوژیان کردەوە کە بەرامبەر گەلەکەمان ئەنجامدراوە. یادکردنەوەی هاوڕێیانمان بروسک، ڕۆستەم، کاموران و دڵسۆز هەموو کاتێک پێشەنگایەتی تێکۆشانمان دەکات.

بەم هەستەمانەوە سەرەخۆشی خۆمان بۆ بنەماڵەی هاوڕێیانی هێژامان  و هەموو گەلی کوردستانی وڵاتپارێزمان دەربڕین.

زانیارییەکان لەسەر ناسنامەی هاوڕێیانی شەهیدمان بەم شێوەیە:

ناسناو: بروسک کاتۆ

ناو و پاشناو: باسری چین

شوێنی لەدایکبوون: شڕناخ

ناوی دایک و باوک: حەنیفە-خەلیل

شوێن و کاتی شەهیدبوون: ٢٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٤/ بۆتان

ناسناو: ڕۆستەم چەکدار کاتۆ

ناو و پاشناو: سەفەر تەمەل

شوێنی لەدایکبوون: شڕناخ

ناوی دایک و باوک: هەیبەت- سابری

شوێن و کاتی شەهیدبوون: ٢٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٤/ بۆتان

ناسناو: کاموران تەیرێباز

ناو و پاشناو: یلماز سالا

شوێنی لەدایکبوون: جۆلەمێرگ

ناوی دایک و باوک: گولسومە- نازم

شوێن و کاتی شەهیدبوون: ٢٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٤/ بۆتان

ناسناو: دڵسۆز گابار

ناو و پاشناو: ئارڤین حوسەینی

شوێنی لە دایکبوون: شاهۆ

ناوی دایک و باوک: فەریدە- کەمال

شوێن و کاتی شەهیدبوون: ٢٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٤/ بۆتان."

بروسک کاتۆ

ڕۆستەم چەکدار کاتۆ

کاموران تەیڕێباز

دڵسۆز گابار

***