هێرشە داگیرکەرییەکان لە دراگیوگنان شەرمەزار کران
هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی بۆ سەر باکور و رۆژهەڵاتی سوریا لە شاری دراگیوگنان لەلایەن کوردان و دۆستانی فەرەنسییانە بە رێپێوانێک شەرمەزار کرا.
هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی بۆ سەر باکور و رۆژهەڵاتی سوریا لە شاری دراگیوگنان لەلایەن کوردان و دۆستانی فەرەنسییانە بە رێپێوانێک شەرمەزار کرا.
لە شاری دراگیوگنانی فەرەنسا هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی داعش کە ناوی سوپای نەتەوەیی سوریایان لەخۆیان ناوە بۆ سەر هەرێمەکانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا بە رێپێوانێک شەرمەزار کرا.
رێپێوانەکە لە لایەن ئەنجومەنی گەلی کورد لە دراگیوگنان سازکرابوو. جگە لە کوردستانیان ژمارەیەکی زۆر لە دۆستانی فەرەنستان کە پێکهاتبوون لە نوێنەرانی رێکخراوە و سەندیکا چەپ وکرێکارییەکان بەشداری رێپێوانەکە بوون.
رێپێوانەکە لە وێستگەی شەمەندەفەری نایس دەستیپێکرد و تا ناوەندی شارەکە بەردەوام بوو. لە رێپێوانەکەدا پۆستەرەکانی رێبەر ئاپۆ، ئاڵاکانی یەپەگە و یەپەژە و پلاکاردا بە نوسراوی "مەبنە هاوکاری کۆمەڵکوژی کوردان" بەرزکرانەوە.
لە رێپێوانەکەدا دروشمی "بکوژ ئەردۆغان"، بکوژر تورکیا" وترانەوە.