هێرشەکانی دژ بە گەلانی سووریا شەرمەزار کران

لە شاری هامبورگی ئەڵمانیا هێرشەکانی سەر گەل لە سووریا شەرمەزار کران.

لە شاری هامبورگی ئەڵمانیا، لە دژی هەوڵەکانی کوشتن، دەستدرێژیکردن، ڕفاندن و دەستبەسەرداگرتنی هێزەکانی سەر بە هەتەشە لە دژی عەلەوییەکان لە سووریا ڕێپێوانێک ئەنجامدرا.

نوێنەری دامەزراوەکانی عەلەوی و پارتە سیاسیەکان لە یۆنگفێرستیگی هامبورگ کۆبوونەوە. نوێنەرەکان لە چالاکی شەرمەزارکردنەکەدا دەستنیشانیانکرد ئەو گەلانەی لە سووریادا دەژین لە ژێر هەڕەشەی کۆمەڵکوژییدان و جەختییان لە گرنگی یەکگرتووی و هاوپشتی گەلانی سووریا کردەوە.

لە چالاکییەکەدا پەرلەمانتاری هامبورگی پارتی چەپ، جانسو ئۆزەدەمیر قسەیکرد و ئاماژەی بەوەدا کورد ساڵانێکە بۆ ئازادی هەبوونی خۆی لە تێکۆشاندایە و وتی: وێڕای ئەوەی هەموو جیهان شاهیدی بەرخۆدانی کۆبانێی کوردان بوو لە دژی تیرۆر، بەڵام هێشتا دان بە ستاتۆی کورداندا نەنراوە. پێویستە دان بەو ئیدارەیەدا بنرێت. گوتنی 'با کوردان چەک دانێن' بە شێوەیەکی ئاشکرا ڕێگە بۆ کۆمەڵکوژی دەکاتەوە. ژن ژیان ئازادی بە تەنها درووشمێک نییە، بەڵکو بۆ تێکۆشانی ژنانی جیهان بووە بە سەرچاوە."

نوێنەری سوریانیەکانیش لە چالاکییەکەدا قسەیکرد و ئاماژەی بەوەدا گەلانی سووریا پێشتر دوچاری کۆمەڵکوژی بوونەتەوە و وتی: "دەسەڵاتی توندڕەوی ئیسلامی بە هێرشکردنەسەر کەمەنەتەوەیاتییەکان دەیەوێت کۆتایی بە فرەچەشنی پێکەوەژیانی گەلانی سووریا بهێنێت."

ئەو نوێنەرەی لەسەر ناوی ناوەندی عەلەوەییەکانی هامبۆرگ قسەیکرد، باسی لەوە کرد گەلانی سووریا لە دیکتاتۆرێک ڕزگاریان بوو، بەڵام دیکتاتۆرێکی دیکە ڕاستبووەتەوە. ئەو نوێنەرە ئاماژەی بەوەدا لە دژی عەلەوییەکانی سووریا هێرشێک دەستپێکراوە و گەلی عەلەوی کۆمەڵکوژ دەکرێن و ناچار بە هەڵهاتن لە سووریادا کراون.

لە دوای تەواوبوونی وتارەکان ڕپێوانەکە تا بەردەم پەڕلەمانی هامبورگ بەردەوامی هەبوو، بێ پسانەوە درووشمەکانی "بژی بەرخۆدانی ڕۆژئاوا"، "ژن ژیان ئازادی" و "بژی هاوپشتی نەتەوەیی" وترانەوە.