هەستانی لافاو لە ئەرمەنستان

لە ئەرمەنستان کە وڵاتێکی قەفقازیایە، بەرپرسان ئاگادارییان دا و ڕایانگەیاند لە دەرنجامی ئەو لافاوەی دروستبووە، تا ئێستا کەسێک گیانی لەدەستداوە و زیاتر لە ٢٠٠ کەسیش لە جێگاکانیان گواستراونەتەوە.

بەگوێرەی وەزارەتی ناوخۆ لە دەرنجامی داباریینی بارانی بە خوڕ لافاو دروستبووە، لە ئەنجامدا لە هەرێمی لۆری لە باکووری ئەرمەنستان کەسێک گیانی لە دەستداوە، کەسێکیش بێ سەروشوێنە و زیاتر لە ٢٠٠ کەسیش لە جێگاکانیان گواستراونەتەوە.

هەر بەپێی ڕاگەیاندراوەکەی وەزارەتی ناوخۆ بە هۆیی زۆر کاریگەرییەکانی لافاوەکەوە بەشێک لە  ڕێگە و بانەکانی ئەوە هەرێمە تێکچوون