هونەرمەند و ڕۆشنبیرانی فەرەنسا: با ببینە دەنگی ئاشتی لە کوردستان

لە فەرەنسا زیاتر لە ١٢٠ ڕۆشنبیر، نووسەر، پارێزەر، وەرزشوان، هونەرمەند، بە مەبەستی ئەوەی ببنە دەنگی ئاشتی لە کوردستان داوای بەشداریکردنیان لە کۆنفرانسی ١٣ی کانوونی دووەم لە مارسیلیا کرد.

بڵاوکراوەی جەماوەریی 'با ببینە دەنگی ئاشتی بۆ کوردستان'، کە لەلایان ١٢١ ڕۆشنبیر و هونەرمەندەوە واژۆ کراوە، لە ڕۆژنامەی ڕزگارییدا بڵاوکرایەوە.

لە بڵاوکراوەکەدا هاتووە، "دەوڵەتی تورک لەناو بێباکی گشتیدا وێرانکاری بەسەر گەلی کورددا دەسەپێنێت. با بەشێوەیەکی جەماوەریی'ببینە دەنگی ئاشتی لە کوردستان' داوای بەشدار بوون لەکۆنفڕانسی ١٣ی کانوونی دووەم لە مارسیلیا دەکەین".

نێو ئەو کەسانەی کە بڵاوکراوەکەیان واژۆ کردووە بریتین لە ئانی ئێرنۆکس، ئێدگار مۆرین، ئاریان ئەسکارید، پاتریک شامۆیسۆ، جۆزێف ئەندراس، جیرارد چالیاند، ئێرنست پیگنۆن ئێرنست، سپیدە فارسی، پاتریک باودۆین، فرانسوا کۆتا، ڕۆنی براومان، دیدیێر فاسین، ڤالێری مانتۆ ، جان زیگلێر، ڕۆبەرت گوێدیگیان، جیلبێرت میتران، ئەلیس مۆگوێ، ئۆلیڤیێر وێبەر و ئێلی گویلۆ.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: "رۆژی ١٣کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ لە مارسیلیا بۆ بەهێزکردنی دەنگی ئاشتی لە تورکیا کۆدەبینەوە. چەند ڕۆژ پێش٧٨ ڕۆژنامەنووس، هونەرمەند، ڕۆشنبیر و چالاکوانی مافی مرۆڤی کورد و تورک بۆ ئەوەی سەرەنج بخەنە سەر ئەوەی پێویستی بەپەلە بۆ چارەسەرێکی ئاشتیانە هەیە بانگەوازێکیان بڵاوکردەوە.

لە سەردەمێکدا کە بارودۆخی کوردستان ئاڵۆز بووە و بانگەوازی پێشووی (نابینە بەشێک لەم تاوانە، ٢٠١٦) لەلایەن دەسەڵاتدارانی تورکەوە بە پڕوپاگەندەی تیرۆریستی پێناسە کرا و خاوەنی بانگەوازیەکە گۆشەگیری کراوە، سڵاو لە ئازایەتی و بەرخۆدانی دەکەین. ئامانجمان پەیوەندیکردن، پاراستن و پەرەدان بە دەنگیانە.

ڕێگە بە کۆمەڵکوژییەکی تر نادەین

لەسەر ئەو زەمینەیەی کە سیاسەتی میلیتاریستی و هەموو جۆرە دڕندەیییەک بێ بایەخ بووە، ئێمە شاهیدی بەرفراوانی ڕووداوەکانی توندوتیژی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستین. دوای پاکتاوکردنی نەتەوەیی هاووڵاتیانی ئەرمەنی لە قەرەباخ کە لە بەردەم کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیدا ئەنجامدرا، توندوتیژیی هێزە نیزامییەکان سەربەست کرا و بێدەسەڵاتانە سەیری سەربڕینی گەلی ئیسرائیل و فەلەستین دەکەن.

جێگای توندوتیژی لە ڕادەبەدەر کە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بڵاوبووەتەوە و نوقم بوون لە تۆڕێکی میلیتاریزمی جیهانی و ناتەبایی، زنجیرەی بیرە نەتەوەپەرەستیەکان کە هاوشێوەی یەکترن. ئێمە ڕێگە نادەین بازنەکە گەشە بکات و دووبارە دابخرێتەوە. نابێت ڕێگە بدەین کۆمەڵکوژییەک ببێتە سێبەری کۆمەڵکوژییەکی دیکە. پێویستە هەموو هەوڵێک بدەین بۆ کۆتایی هێنان بە توندوتیژی و ڕق و کینە بەبێ دواکەوتن. پێش ئەوەی دڕندەییەکان لەوە زیاتر ببن، هاوکات لەگەڵ دەنگەکانی دیکە کە داوای ئاشتی و ئاگربەست لە ئیسرائیل-فەلەستین دەکەن، دەنگمان بەرز دەکەینەوە بۆ ئەوەی گەلی کوردیش لەبیر نەکرێت.

کورد ڕۆژانە قوربانیەکانی خۆی دەژمێرێت

ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا(ئائانەس) ڕایگەیاند، لە نێوان ٥-٩ی تشرینی یەکەمدا سوپای تورک ٥٨٠ هێرشی ئاسمانی و زەمینی بۆ سەر هەرێمەکان ئەنجامداوە و بەهۆیەوە دەیان هاوڵاتی مەدەنی گیانیان لەدەستداوە، زیانی بەژێرخانە ئیداری، قوتابخانەکان و ژێرخانی هەرێمەکە گەیاندووە کارەبا و ئاوی بە ملیۆنان کەس بڕاوە.

ئائانەس، داوا لە هاوپەیمانەکانی لە سوریا، ڕێکخراوەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ دەکات کە بەرەنگارییەکی بەهێز لە بەرامبەر هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک نیشان بدەن. کورد ڕۆژانە قوربانییەکانی دەژمێرێت.

لە ڕێگەی گۆشەگیرییەوە، بە ئەنقەست تووڕەیی کوردان دەوروژێنێت

لەم نێوەندەدا ژنانی پەرلەمانتار، سەرۆک شارەوانی، لەوانە دەیان هەزار کەسایەتی سیاسی کە زۆربەیان کورد و ژنن، لەلایەن ڕژێمی پاوانخوازی تورکیاوە بۆ کپکردنی دەنگیان لە پێناو ئاشتی، زیندانی دەکرێن. ماوەی زیاتر لە ٣٠ مانگە دەوڵەتی تورک عەبدوڵا ئۆجالان، سەرۆکی بزووتنەوەی کورد کە ڕۆڵی پێشەنگی لە دانوستانەکانی ئاشتی ساڵی ٢٠١٣ و ٢٠١٥دا بینیوە، گۆشەگیر دەکات و بەم شێوەیەش بە ئەنقەست توڕەیی کوردان دەوروژێنێت.