خەڵکی ڕەسەنی مەکسیک بۆ ئازادی عەبدوڵلا ئۆجالان چالاکییەکیان ئەنجامدا

خەڵکی تۆتۆناکای مەکسیک بۆ ئازادی عەبدوڵلا ئۆجالان چالاکییەکیان ئەنجامدا.

خەڵکی تۆتۆناکا لە گوندی تۆتۆناکاپانی ویلایەتی ڤێراکرۆزی باشووری مەکسیک پشتیوانییان لە هەنگاوی "ئازادی بۆ عەبدوڵڵا ئۆجالان و چارەسەری سیاسی بۆ کێشەی کورد" کرد.

خەڵکی تۆتۆناکا بە بەجێهێنانی نەریتێکی کۆنی خۆیان داوای ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵلا ئۆجالانیان کرد، گەلی ناوچەکە پەیامی پشتیوانی لە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵلا ئۆجالانیان دا.