کەجەدەکە-ئە لە دژی هێرشە داگیرکارییەکان داواکاری بەپەلە

کەجەدەکە-ئە وتی: "دەولەتی تورکی داگیرکەر کە پێداگرە لەسەر شەڕ و کۆمەڵکوژییەکان، لە ڕۆژئاوای کوردستان خەلکی مەدەنی دەکوژێت". داوای لە گەل کرد کە لە بەرامبەر ئەو هێرشانە بەپەلە هەلوێستی خۆیان نیشان بدەن و لەبرامبەریان بوەستنەوە.

کۆنگرەی کۆمەڵگای دیمۆکراتیکی ئەوروپا (کەجەدەکە-ئە) ڕاگەیەندراوێکی بلاو کردەوە و وتی: "سوپای تورکی داگیرکەر کە دەستی بە خوێنی گەلان سورە، لەلایەن گەریلاکانی ئازادی کوردستانەوە گورزێکی گەورەی بەرکەوتووە، بۆئەوەی کوژراوانی لە ڕای گشتی بشارێتەوە دەست دەبات بۆ تیرۆر و هێڕش دەکاتە سەر ڕۆژئاوای کوردستان. دەولەتی داگیرکەری تورک هێڕشەکانی لە سەر ڕۆژئاوا و بەتایبەتی کانتۆنی قامشلۆ فراوانتر کردووە".

هێڕش دەکاتە سەر خەلکی مەدەنی

راگەیەندراوەکە بەم شێوەیە بەردەوام بوو:

"لە ڕێگەی هێڕش کردنە سەر خەلکی مەدەنی، دەیەوێت کوژراوەکانی بشارێتەوە و پێش هەڵبژاردنەکان هەستێکی نەتەوەپەرستی لە ناو خەڵکدا دروست بکات.

دەولەتی تورک کە مێژووی ١٠٠ ساڵەی پرە لە زەخت، کۆمەڵکوژی، ئاسمیلاسیۆن و کوشتنی گەلان، بوونی خۆی لەسەر ئەم بنەمایانە دامەزراندووە، بۆ ئەوەی تێکۆشانی ڕەوای گەلی کورد لەناو ببات هەموو شتێکی کردووە و دەیکات.

ئەردۆغان کە دەستی سورە بە خوێنی گەلان لەگەل هاوپەیمانی نێوان ئاکەپە-مەهەپەی فاشیست، سەربازەکانیان ڕەوانەی جۆگرافیای کوردستان کرد و پاشان فرمێسکی شەیتانیان دەباراند، دەیانویست ڕای گشتی تورکیا بە سیاسەتی نەتەوەپەرستی بەرەو خۆیان ڕابکێشن و گەلی تورک لە دژی کورد بەکاربهێنن.

دەولەتی تورکی داگیرکەر کە کۆژراوێکی زۆری دا، هێرش دەکاتە سەر خەڵکی مەدەنی.

دەولەتی تورکی داگیرکەر لە بەرامبەر بەرخۆدانی ڕەوای گەریلا گۆرزێکی سەختی بەردەکەویت و کۆژراوێکی زۆر دەدات، بۆ ئەوەی بتوانێت ئەم تێکچوونەی خۆی بشارێتەوە، هێڕشەکانی لەسەر ڕۆژئاوا زیاتر دەکات و ئەو ناوچانەی کە خەڵکی مەدەنی تێیدا دەژین بۆردومان دەکات.

ناوەندی کەلتووری و سایلۆی گەنمی ناوچەکە بە فرۆکە بێ فرۆکەوانەکانی بۆردومان دەکات.

لە دژی ئەم هێڕشە کۆمەڵکوژییە، ئێمە وەک کەجەدەکە-ئە داوا لە گەلەکەمان دەکەین کە لە هەر شوینێکن بە شێوەیەکی بەپەلە لە بەرامبەر ئەو هێڕشانەدا بوەستنەوە و هێڕشەکانی دەوڵەتی تورک شەرمەزار بکەن و ئەو هێڕشە تیرۆریستییە لە ڕای گشتیدا بوروژێنن".