ڕێکخستنی گەلی کورد لە ڕووسیا جەژنی ئیزییان پیرۆز کرد
ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای ئێزیدی و گەلی کورد لە ڕووسیا بە بەیاننامەیەکی هاوبەش جەژنی ئیزییان پیرۆز کرد.
ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای ئێزیدی و گەلی کورد لە ڕووسیا بە بەیاننامەیەکی هاوبەش جەژنی ئیزییان پیرۆز کرد.
ڕێکخراوی ئێزدخانی ڕووسیا و ڕێکخراوی ژنانی کورد لە ڕووسیا لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا جەژنی ئیزییان لە گەلی ئێزیدی و تەواوی گەلی کورد پیرۆز کرد.
لە بەیاننامەکەدا ڕایانگەیاند: "ئێمە هیوادارین کە ئەم جەژنە بۆ گەلی کورد و کوردستان ببێت بە مایەی ئازادی وسەرکەوتن، هیوادارین ساڵی داهاتوو ببێت بەساڵی ئازادی بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵڵا ئۆجالان، کوردستان و شەنگال".