کورد و دۆستانیان لە شاری تۆرینۆ لە دژی هێرشەکانی سەر رۆژئاوا رێپێوانیان کرد

کورد و دۆستانیان لە شاری تۆرینۆی ئیتالیا لە دژی هێرشەکانی سەر باکور و رۆژهەڵاتی سوریا رێپێوانیان کرد و وتیان: "ئینترناسیۆناڵیزم رۆحی سەردەمە".

گەنجانی ئیترناسیۆناڵیست، کۆمەڵەی کوردیی وتۆڕی بەرگری لە کوردستان لە شاری تۆرینۆی ئیتالیا کۆبوونەوە لە دژی چەتەکانی سمۆی سەر بە دەوڵەتی تورک کە لە پاشماوەکانی داعش پێکهاتوون، رێپێوانیان کرد. لە رێپێوانەکەدا ئاڵاکانی یەپەگە و یەپەژە، هێماکانی رۆژئاوا، ئاڵاکانی رێبەر ئاپۆ و پەکەکە بەرزکرانەوە.

لە رێپێوانەکەدا بێ پسانەوە دروشمەکانی "بژی بەرخودانی رۆژئاوا" و "لەدژی هەموو ئیمپریالیزم، بژی بەرخودانی گەریلا" وترانەوە.

لە لایەن دوو گەنجەوە چیرۆکی ١٢ ساڵ شۆڕشی رۆژئاوا گێڕدرایەوە. نوێنەری نۆن ئونا دی مێنۆی لە وتەیەکدا باسی بەشداری لە شۆڕشی رۆژئاوای کرد و وتی، ئەوە بەشداربوونە لە شۆڕشی مرۆڤایەتی.

جەماوەرەکە بە رێپێوان بەرەو بینای رای تیڤی رۆیشتن و لەوێ بروشەریان بڵاوکردەوە و بێدەنگی کەناڵەکەیان شەرمەزار کرد.

جەماوەرەکە لە گۆڕەپانی دێری تۆرینۆ گران مادرەی کۆبوونەوە و پلاکاردی "لە پێناو رۆژئاوادا هەڵسنە سەرپێ"یان بەرزکردەوە و هەر لەو شوێنە ئاگریان گردەوە.

رێپێوان و چالاکییەکە بە دروشمی "ئازادی بۆ رێبەر ئاپۆ"، "ژن، ژیان، ئازادی" و "هەموومان پەکەکەیین" کۆتایی هات.