لە بەرازیل زریان دروست بوو: لانیکەم ٤٤ کەس گیانیان لەدەستدا

لە رۆژهەڵاتی باکوری بەرازیل چەندین رۆژە بارانێکی بەلێزمە دەبارێت. بەپێی زانیاریەکان، بەهۆی رۆچوونی زەوی و دروستبوونی لافاو و زریانەوە، لانیکەم ٤٤ کەس گیانیان لەدەستداوە.

لە رۆژهەڵاتی باکوری بەرازیل، ژیان وەستاوە. بارانێکی زۆر دەبارێت و زریان دروست بووە. تاوەکو ئێستا ٤٤ کەس گیانیان لەدەەستداوە. بەپێی لێدوانی بەرپرسانی خۆجێیش، لە ویلایەتی پەرنامبۆجۆ، ٥٦ کەس بێسەروشوێنن.

بەهۆی بارانی بەلێزمە کە چەندین رۆژە بەردەوامە، ڕۆچوونی زەویش روویداوە. بەو هۆیەوە ٤ هەزار کەس ئاوارە بوون.

سەرۆک کۆماری بەرازیل فەرمانی بە سوپا و بەرپرسان کرد کە بە هەموو شێوەیەک هاوکاری خەڵکەکە بکەن و تیمی رزگارکردن بۆ ناوچەکە بنێرن.

ف.ق