لە بەردەم بینای نەتەوە یەکگرتووەکان کۆمەڵکوژییەکانی مانگی کانوونی یەکەم شەرمەزار کرا

لە چالاکییەکدا بۆ ئازادی جەستەیی بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە جنێڤ، ئەو کەسانەی کە لە کۆمەڵکوژی مانگی کانوونی یەکەمدا گیانیان لە دەستداوە، بیر هێندرانەوە.

لە میانەی چالاکی ئازادی بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵلا ئۆجالان کە هەموو هەفتەیەک لە جنیڤ بەڕێوەدەچێت، ئەو کەسانەی کە لە کۆمەڵکوژی مانگی کانوونی یکەمدا گیانیان لە دەستداوە بیرهێندرانەوە.

چالاکیی دانیشتن لە چوارچێوەی هەنگاوی "کات کاتی ئازادییە" هەموو ڕۆژانی چوارشەممەیەک لەبەردەم بینای نەتەوە یەکگرتووەکان لە جنێڤ بەڕێوەدەچێت، ئەم چالاکییە لە ٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ـەوە دەستی پێکردووە و تا ئێستاش بەردەوامە.

چالاکییەکەی ئەم هەفتەیە بۆ بیرهێنانەوەی کۆمەڵکوژی ساڵی ١٩٧٨ی مەرەش، کۆمەڵکوژی ساڵی ٢٠٠٠ لە زیندانەکان، کۆمەڵکوژی ساڵی ٢٠١١ لە ڕۆبۆسکی و بۆ بیرهێنانەوەی ئەو دایکەی کە ٧ ڕۆژ جەنازەکەی لەسەر جادە بەجێ هێلدرا بوو و ڕێگە نەدەدرا هەلبگیرێت، بە خولەکێک ڕێزگرتن دەستی پێکرد.