لە بێرن چالاکی 'رۆژی جیهانی کتێبەکانی ئۆجالان' بەڕێوەچوو
کەمپینی رۆژی خوێندنەوەی کتێبەکانی عەبدوڵا ئۆجالان کە لە سەر بنەمای فەلسەفەی 'ئەو ئەندێشانەی زیندانەکان دەڕوخێنن و ئەندێشە زیندانی ناکرێت" دەستیپێکرا، لە شاری بێرن بەڕێوەچوو.
کەمپینی رۆژی خوێندنەوەی کتێبەکانی عەبدوڵا ئۆجالان کە لە سەر بنەمای فەلسەفەی 'ئەو ئەندێشانەی زیندانەکان دەڕوخێنن و ئەندێشە زیندانی ناکرێت" دەستیپێکرا، لە شاری بێرن بەڕێوەچوو.
کەمپینی رۆژەکانی خوێندنەوە لە چوارچێوەی هەڵمەتی 'ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" کە لە ١٠ی تشرینی یەکەم/ ئۆکتۆبەر لە چوار لای جیهان دەستیپێکرا، لە کتێبخانەی سیاسی لە بێرنی سویسڕا بەڕێوەچوو.
کەمپینەکە لە چوارچێوە 'رۆژی جیهانی کتێبەکانی ئۆجالان" کە لە ١٠ی کانونی یەکەم راگەیەندرا، لەلایەن ناوەندی کۆمەڵەی دیموکراتیکی کورد (جەدەکە)وە رێکخرا.
لەوێ لە سەر بنەمای ناساندنی کتێبەکانی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و لەبارەی ئافراندنی فەلسەفەی مۆدێرنیتەی دیموکراتیک لە نوسینەکانیدا، کۆبوونەوەیەک سازکرا.
رەیمر هایدر وەرگێڕی کتێبەکانی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بۆ سەر زمانی ئەڵمانیش بەشداری لە کۆبوونەوەکەدا کرد.
هایدر وتی، فەلسەفەی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان یەک لە فەلسەفەکانی جیهانە.
عەبدوڵا ئۆجالان بەتایبەتی بۆ کوردان و هەروەها بۆ هەموو گەلانی جیهان روانگە و ئایدۆلۆژیای ئازادکردنی مرۆڤە ژێردەستە و چەوساوەکانی ئافراندنەوە. "ئەو هەنگاوە دەبێتە هۆی هاتنەئارای جیهانی نوێ".
هـ . ب