لە دراگیوگنان و مۆنتپلیە هێرشە داگیرکەرییەکانی سەر رۆژئاوا شەرمەزار کرا
لە شارەکانی دراگیوگنان و مۆنتپلیەی فەرەنسا هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی سوپای نەتەوەیی سوریا (سمۆ) بۆ سەر باکور و رۆژهەڵاتی سوریا شەرمەزار کرا.
لە شارەکانی دراگیوگنان و مۆنتپلیەی فەرەنسا هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی سوپای نەتەوەیی سوریا (سمۆ) بۆ سەر باکور و رۆژهەڵاتی سوریا شەرمەزار کرا.
لە شارەکانی دراگیوگنان و مۆنتپلیەی فەرەنسا هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکان بۆ سەر باکور و رۆژهەڵاتی سوریا شەرمەزار کران.
دراگیوگنان
بەپێشەنگایەتی ئەنجومەنی گەلی کورد و بزوتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕ (تەجەشە) رێپێوانێک سازکرا.
لە رێپێوانەکەی دراگیوگناندا جیا لە کوردستانیان ژمارەیەکی بەرچاو لە نوێنەرانی پات و رێکخراوە چەپ و ژینگەدۆستانی فەرەنسیش و رێکخراوەکانی داکۆکیکاری مافی ژنانیش بەشداربوون.
لە پەیامی ئەنجومەنی گەلی کورددا کە لە چالاکییەکەدا خوێندرایەوە، هاتتوو: "مێژوو دەریدەخات کە فاشیزم بە بەرخودانی رێکخستنکراوی گەلان تێکدەشکێت. ئێستا کاتی ئەوەیە کە ئەو ئەرکە راپەڕێنین".
لەرێپێوانەکەدا دروشمی "بژی بەرخودانی رۆژئاوا"، "بژی کوردستان" وترانەوە.
مۆنتپلیە
لە مۆنتپلیەش لە بەرامبەر هێرشەکانی سەر رۆژئاوا گردبوونەوەیەک سازکرا. کورد لەگەڵ دۆستانی فەرەنسییان رایانگەیاند، کە ئەوان شان بە شانی شۆڕشی رۆژئاوا وەستاون و لە بەرامبەر کردەوەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی بێدەنگ نابن. هەروەها ئەوەش خرایەڕوو کە هێرشەکان لە بنەڕەتدا لەبەرامبەر شۆڕشی ژنان و پێکەوەژیانی گەلانە.
لە چالاکییەکەدا بێدەنگی هێزە نێونەتەوەییەکان لە بەرامبەر هێرشەکان شەرمەزار کرا و بۆ خاوەنداری لە شۆڕشی رۆژئاوا بانگەواز راگەیەندرا.