لە دژی هێرشە داگیرکەرییەکان تەجەشە بڕیاریدا لە هامبورگ چالاکی بەردەوام ئەنجام بدات
تەجەشە لە دژی هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی بۆ سەر رۆژئاوا رێپێوانێکی ئەنجامدا و لە هامبورگ بڕیاری چالاکی و خۆپیشاندانی بەردەوامی راگەیاند.
تەجەشە لە دژی هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی بۆ سەر رۆژئاوا رێپێوانێکی ئەنجامدا و لە هامبورگ بڕیاری چالاکی و خۆپیشاندانی بەردەوامی راگەیاند.
بزوتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕ (تەجەشە) لە شاری هامبورگی ئەڵمانیا لە دژی هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی کە پاشماوەی داعشن، بۆ سەر باکور و رۆژهەڵاتی سوریا بڕیاری چالاکی و خۆپیشاندانی بەردەوامیدا. لەو چوارچێوەدا ئێوارەی دوێنێ جالاکوانانی تەجەشە لە چوارچێوەی چالاکی درێژخایەندا رێپێوانێکیان سازکرد.
رێپێوانەکە لە Hamburg Hauptbahnhof بە خولەکێک بە بێدەنگی وەستان بۆ بۆ یادی شەهیدانی ئازادیی کوردستان دەستیپێکرد و لەسەر ناوی تەجەشە فەرهاد مێردین وتەیەکی پێسکەشکرد و ئاماژەی بەوەکرد وەک گەنجانی ئاپۆیی لە دژی داگیرکەرییەکان سەر رۆژئاوا، بە گیانی فیدایی شەهیدان ئاسیا و رۆژگەر چالاکی دەکەن و داوای پاراستنی رۆژئاوای لە گەنجانی وڵاتپارێز، دیموکراتیک و رۆشنبیرکرد.
دوای وتارەکە کوردستانیان و دۆستانیان دەستیان بە رێپێوانەکەکرد و چەندین دروشمی وەک "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "بژی بەرخودانی رۆژئاوا"یان وتەوە. هەر لە رێپێوانەکەدا بۆ بەشداری خۆپیشاندانەکەی ئەمڕۆ پێنج شەممە کاتژمێر ١٨:٠٠ کە لە وێستگەی شەمەندەفەری هامبورگ لە چوارچێوەی خۆپیشاندانە بەردەوامەکان بەڕێوەدەچێت، بانگەوازێک راگەیەندرا.