لە هێلسینگبۆرگ کۆمەڵکوژی پاریس شەرمەزار کرا

لە شاری هێلسینگبۆرگی سوید شەهیدانی کۆمەڵکوژییەکانی پاریس بەبیر هێنرانەوە.

بە پێشەنگایەتی کۆمۆنی ژنانی شەهید گوڵان لە هێلسینگبۆرگ ڕێوڕەسمی بەبیرهێنانەوەی ساکینە جانسز، لەیلا شایلەمەز، فیدان دۆغان کە لە ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣ شەهید کران و ئەڤین گۆیی، میر پەروەر و عەبدولڕەحمان کزڵ کە لە ٢٣ی کانوونی یەکەم شەهید کران، بەڕێوەچوو.

مەراسیمی یادکردنەوەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن بۆ یادی شەهیدان دەستی پێکرد و کورتە فیلمێک لە سەر شەهیدانی پاریس نمایشکرا.

بکوژانی ئەو کۆمەڵکوژییانە شەرمەزار کران و داوا لە حکومەتی فەرەنسا کرا کە ئەرکی خۆی بۆ دادپەروەری جێبەجێ بکات.

مەراسیمی یادکردنەوەکە بە دروشمی 'شەهیدان نامرن' کۆتایی هات.