لە هیندستان بەهۆی خواردنەوەی کحولی ساختەوە ٤٢ کەس گیانیان لەدەستدا

لە رۆژئاوای هیندستان لانیکەم ٤٢ کەس بەهۆی خواردنەوەی کحولی ساختەوە گیانیان لەدەستدا و ١٠٠ کەس ڕەوانەی نەخۆشخانە کران.

بەرپرسانی پۆلیس رایانگەیاند، لە ناوچەی بۆتاد و ئەحمەدئابادی ویلایەتی گۆجارات لە رۆژی دووشەمەوە لانیکەم ٤٢ کەس بەهۆی خواردنەوەی کحولی ساختەوە ٤٢ کەس گیانیان لەدەستداوە.

لە ناوچەی بۆتاد، ٣٢ کەس بەهۆی خواردنەوەی کحەلی ساختەوە گیانیان لەدەستدا و نزیکەی ٥٠ کەس رەوانەی نەخۆشخانەکران. لەناوچەی ئەحمەدئابادیش ١١ کەس گیانیان لەدەستدا.

ویلایەتی گوجارت شوێنی لەدایکبوونی سەرۆکوەزیر نارەندرا مۆدیە و لەو ویلایەتە خواردنەوە کحولیەکان قەدەغەیە،

هارش سانگهاڤ وەزیری ناوخۆی هیندستان هەواڵەکەی پشتڕاست کردەوە.

سانگهاڤ باسی ئەوەی کرد کە ٩٧ کەس رەوانەی نەخۆشخانەکراون کە دۆخی ٢ کەسیان سەختە.

لە ساڵی ٢٠١٩دا لە ویلایەتی ئاسام، ١٥٠ کەس بەهۆی خواردنەوەی کحەلی ساختەوە گیانیان لەدەستدا و لە ویلایەتی پەنجاپیش ٩٨ کەس گیانیان لەدەستداوە.

ف.ق