لە لایپزیگ هێرشەکانی سەر رۆژئاوا شەرمەزار کران

لە شاری لایپزیگی ئەڵمانیا کوردستانیان و دۆستانیان هێرشەکانی سەر دەوڵەتی تورک و چەتەکانیان بۆ سەر رۆژئاوا شەرمەزارکرد.

لە شاری لایپزیگی ئەڵمانیا هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی بۆ سەر رۆژئاوا بە رێپێوانێک شەرمەزار کرا. ئینترناسیۆناڵیستەکانی شارەکەش بەشدارییان لە چالاکییەکەدا کرد.

لە چالاکییەکەدا کە بە خولەکێک بە بێ دەنگی وەستان بۆ یادی شەهیدان دەستیپێکرد، هێرشەکانی سەر رۆژئاوا شەرمەزار کران و ناڕەزایەتی بەرامبەر بێدەنگی هێزە نێونەتەوەییەکان نیشاندرا.

لە دژی کۆمەڵکوژی و تاوانەکانی شەڕ لە هەڕێمەکە بانگەوازی ئەوە کرا کە بە رۆحی بەرخودانی کۆبانێ تێکۆشان بکرێت.