لە ڕۆما سڵاو لە بەرخۆدانی ڕۆژئاوا کرا
لە ڕۆما بە بۆنەی ساڵوەگەڕی ڕزگار کردنی کۆبانێ، فیلمێک نمایشکرا و سڵاw لە بەرخۆدانەکانی تشرین کرا.
لە ڕۆما بە بۆنەی ساڵوەگەڕی ڕزگار کردنی کۆبانێ، فیلمێک نمایشکرا و سڵاw لە بەرخۆدانەکانی تشرین کرا.
لە شاری ڕۆمای پایتەخەتی وڵاتی ئیتالیا ساڵوەگەڕی ڕزگارکردنی کۆبانێ لە دەستی چەتەکانی داعش، چالاکییەکی هاوبەش لە لایەنNon Uno Di Meno, UİKİ و کۆمەڵەی کوردیی ئاراراتەوە ڕێکخرا.
لە چالاکییەکەدا ژمارەیەکی زۆر لە کوردان و دۆستانیان ئامادە بوو، لە جێگەی چالاکییەکە ئاڵاکانی یەپەگە و یەپەژە هەڵواسرابوون.
چالاکییە بە نیشاندانی کورتە فیلمێک لەسەر بەرخۆدانەکانی یەپەژە لە شۆڕشی ڕۆئاوادا دەستپێکرد.
لە بەردەوامییدا فیلمێک لەسەر بەرخۆدانی کۆبانێ، کە هەر لە کۆبانێ تۆمار کراوە، نمایشکرا.
لە دوای نیشاندانی فیلمەکان، بەشدار بووان لەسەر بەرخۆدانەکانی ڕۆژئاوا باسوخواسیان کرد و لە کۆتاییدا پێکڕا سڵاوییان لە بەرخۆدانی گەل و شەڕڤانان کرا لە بەندوای تشرین.