لە مێلبۆرن بە بۆنەی رۆژی جیهانی کۆبانێوە مەراسیمێک سازکرا
لە شاری مێلبۆرنی ئوستراڵیا مەراسیمێکی پیرۆزبایی رۆژی جیهانی کۆبانێ سازکرا.
لە شاری مێلبۆرنی ئوستراڵیا مەراسیمێکی پیرۆزبایی رۆژی جیهانی کۆبانێ سازکرا.
هاوسەرۆکی گشتیی پەیەدە ساڵح موسلیم بە شێوەی ئۆنلاین بەشداری مەراسیمەکەی کرد کە لە بینای ناڤ-کورد رێکخرابوو.
موسلیم وتی، "کۆبانێ سەرکەوتنی کورد و مرۆڤایەتی دیموکراتیکە. راستە قوربانی زۆرمان دا و داعشمان لەناو برد. سپاسی کەمئەندامان و گیانبەختکردووانمان دەکەم کە لەم شەڕەدا گیانی خۆیان بەخت کرد و فیداکارییان کرد".
هاوسەرۆکی پەیەدە باسی لەوەشکرد، "ئێمە داعشمان لەناوبرد، بەڵام بەر لە شەڕی غەزە دەوڵەتی تورکی قڕکەر ٤٩ مرۆڤی ئێمەی لە رۆژئاوا کوشت" و بەم جۆرە بەردەوام بوو:
"لە هێرشەکەی ئەم دواییەی دەوڵەتی تورکدا شوێنە مەدەنییەکان بۆردومان کران، ملیارێک دۆلار زیان بەر ژێرخانی ئابووری ناوچەکە کەوت. هێزە نێونەتەوەییەکان بەرپرسیارێتی و ئەرکی خۆیان بەجێناهێنن. ١٢ هەزار چەتەی داعش لە زیندانەکاندان، ئێمە ٣٥ هەزار ئەندامی خێزانەکانیان لە کامپەکان دەپاڕێزین. زۆرینەیان خەڵکی وڵاتانی رۆژئاوان".
چالاکی و مەراسیمەکە بە نمایشکردنی بەڵگەفیلمێک کۆتاییهات.
هـ . ب