بە دیمەن

لە مونیخ هێرشی داگیرکاری شەرمەزار کرا

کوردان و ئینترناسیۆنالیستەکان بە چالاکییەک هێرشی داگیرکاری لەسەر ڕۆژئاوا و حەڵەب-یان لە مونیخ شەرمەزار کرا.

کورد و ئینترناسیۆنالیستەکان هێرشی داگیرکاری لەسەر ڕۆژئاوا و حەڵەب-یان لە شاری مونیخی ئەڵمانیا بە چالاکییەک شەرمەزارکرد. لە چالاکییەکەدا ئاڵای یەپەگە و یەپەژە و پانکارتی "هێرشەکان لە دژی ڕۆژئاوا ڕابگرن" بەرزکرانەوە. لە چالاکییەکەدا جەماوەر بەبێ پچڕان دروشمی "بژی بەرخۆدانی ڕۆژئاوا"، "بژی بەرخۆدانی یەپەگە" و "بژی بەرخۆدانی یەپەژە"یان بەرزکردەوە.

لە چالاکییەکەدا لەسەر هێرشەکانی داعش بۆ سەر هەرێمەکە بڵاوکراوەیان بڵاوکردەوە. لە ڕێپێوانەکەدا کە گەلێک کەس بەشداربوون ڕاگەیاندراوەکەی کەجەدەکە-ئە خوێندرایەوە.

لە دەستپێکی چالاکییەکەدا تا کۆتایی دروشمەکان بۆ پشتیوانی لە ڕۆژئاوا وترانەوە و سڵاو لە بەرخۆدانی ڕۆژئاوا کرا.