لە پاریس بۆ ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ ڕێپێوان بەڕێوە چوو!
لە ڤیلیێرس لێ بێلی پاریس بە ڕێپێوانێکی جەماوەری داوای ئازادیی بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کرا.
لە ڤیلیێرس لێ بێلی پاریس بە ڕێپێوانێکی جەماوەری داوای ئازادیی بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کرا.
لە چوارچێوەی هەڵمەتی، "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد"، لە ڤیلیێرس لێ بێلی پاریسی پایتەختی فەرەنسا، ڕێپێوانێک بەڕێوەچوو.
ڕێپێوانەکە بە ڕێکخستن و پێشەنگایەتی ناوەندی کۆمەڵگەی کوردی دیموکراتیک، لە ناوەندی ڤیلیێرس لێ بێلەوە تا وێستگەی شەمەندەفەر بەردەوام بوو.
لە مەودای ڕێپێوانەکە بەردەوام دروشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ"، "ئازادیی بۆ ئۆجالان" و " بەبێ سەرۆک ژیان نابێ " وترانەوە بە بروشور خەڵک لە ئامانجی ڕێپێوانەکە ئاگادارکرانەوە.