لە رۆژێکدا زیاتر لە هەزار کۆچبەر گەیشتنە ئیتاڵیا

لە دوێنێوە زیاتر لە هەزار کۆچبەر خۆیان گەیاندە کەناراوەکانی ئیتاڵیا و سەدان کەسیش چاوەڕوانی بەهاناوەچون دەکەن و تەرمی پێنج کۆچبەریش دۆزراوەتەوە.

دەسەڵتادارن و ڕێکخراوە مرۆیی و کۆچبەریەکانی ئیتاڵیا رایانگەیاند، لە دوێنێوە زیاتر لە هەزار کۆچبەر گەیشتونەتە کەناراوەکانی ئیتاڵیا، سەدان کەسیش لە کەناراوەکان نزیکبونەتەوە و چاوەڕوانی بەلەمی فریاکەوتن دەکەن بچن بە هانایانەوە.

دوێنێ کەشتیەکی بازرگانی نزیکەی ٦٠٠ کۆچبەری رزگارکردوە کە هەوڵی تێپەڕاندنی دەریای ناوەڕاستیانداوە لە باشوری ئیتاڵیا، دواتر رەوانەی چەند ناوچەیەکی جیاوازی ئیتاڵیا کراون، هاوکات شەش تەرمیش دۆزراونەتەوە".

ئەمساڵ ٣٤هەزار کۆچبەر گەیشتونەتە کەناراوەکانی ئیتاڵیا، ساڵی رابردوو ٢٥ هەزار و ٥٠٠ کۆچبەر چوونەتە ئیتاڵیا. نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاندووە ئەمساڵ نزیکەی هەزار کەس  لە دەریای ناوەڕاستەوە هەوڵیانداوە بچنە ئەوروپا، بەڵام بێسەروشوێن بوون.

ف.ق