لە ساڵی ٢٠٢٤دا ١٠٤ ڕۆژنامەنووس کوژراون
فیدراسیۆنی نێونەتەوەیی ڕۆژنامەنووسان (IFJ) ڕایگەیاند، کە لە ساڵی ٢٠٢٤دا ١٠٤ ڕۆژنامەنووس کوژراون.
فیدراسیۆنی نێونەتەوەیی ڕۆژنامەنووسان (IFJ) ڕایگەیاند، کە لە ساڵی ٢٠٢٤دا ١٠٤ ڕۆژنامەنووس کوژراون.
فیدراسیۆنی نێونەتەوەیی ڕۆژنامەنووسان (IFJ) بەبۆنەی ١٠ ی کانوونی یەکەم هەفتەی مافەکانی مرۆڤ لە ڕاپۆرتێکیدا دەبارەی ڕۆژنامەنووسان کە لە ساڵی ٢٠٢٤دا کوژراون لە ڕاپۆرتەکدا ئەوەی ئاشکرای کرد، کە لە ١ ی کانوونی دووەمەوە هەتاوەکو ڕۆژنامەنووس کوژراون، کە ٥٥ رۆژنامەنووسیان لە غەززە ژیانیان لەدەستداوە.
لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوەکراوە کە پێویستە پەیماننامەی نێونەتەوەیی پاراستنی ڕۆژنامەنووسان لە لایەن نەتەوەیەکگرتووەکانەوە قبوڵ بکرێت.
ئەوش خراوەتەڕوو کە ١٢ ژنە رۆژنامەنووس لەمساڵدا کوژراون و بۆ دووەم ساڵی لەسەریەک زۆرترین رێژەی کوژرانی رۆژنامەنووسان کە لەسەدا ٦٠ کۆی ئاماری کوژرانی رۆژنامەنووسانە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا تۆمارکراوە. هەر لەو راپۆرتەدا هاتووە: “ژمارەی ڕۆژنامەنووسانی فەلەستینی کە لە غەززە لە ڕۆژی ٧ ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ بەدgاوە کوژراون ١٣٨ ڕۆژنامەنووسە. بەم جۆرەش غەززە لە دوای عێراق، فلیپین و مەکسیک بووەتە مەترسیدارترین شوێنی جیهان بۆ رۆژنامەنووسان لە مێژووی رۆژنامەگەریدا."