لە شاری ڕەیمسی فەرەنسا ژنان بە سەدان نامەیان بۆ سی پی تی نارد
ژنانی کورد لە شاری ڕەیمس بەشدارییان لە هەڵمەتی ناردنی نامە بۆ سی پی تی کرد کە لە لایەن بزووتنەوەی ژنانی کوردی ئەوروپاوە دەستی پێکردووە.
ژنانی کورد لە شاری ڕەیمس بەشدارییان لە هەڵمەتی ناردنی نامە بۆ سی پی تی کرد کە لە لایەن بزووتنەوەی ژنانی کوردی ئەوروپاوە دەستی پێکردووە.
ژنانی کورد لە شاری ڕەیمسی فەرەنسا بۆ کۆتایی هێنان بە گۆشەگیریی ڕەهای سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و ئەوەی سی پی تی ئەرکەکانی بەجێ بهێنێ دەستان بە هەڵمەتێک کرد.
لە چوارچێوەی هەڵمەتەکەدا ژنان بە سەدان نامەی واژۆکراویان کۆکردەوە و لە دایرەی پۆستی ناوەندی شاری ڕەیمس ڕەوانەی سی پی تی-یان کرد.
ژنان لە نامەکەیاندا بۆ سی پی تی، ئاماژەیان بەوە کردووە"ڕێبەر ئاپۆ ئیرادەی گەل و ژنانە، ئێمە لە هەر بارودۆخێکدا بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەرایەتیمان تێکۆشان دەکەین" و داوایان لە سی پی تی کردووە ئەرکەکانی بە جێ بهێنێ.