لە تۆلۆز بۆ پشتیوانی لە رۆژئاوا چالاکییەک ئەنجامدرا

لە گردبوونەوەیەکدا لە شاری تۆلۆز هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورک شەرمەزارکران و بۆ فراوانترکردنی پشتیوانی لە رۆژئاوا بانگەوازێک راگەیەندرا.

لە شاری تۆلۆزی فەرەنسا بە بەشداربوونی کوردستانیان و دۆستانیان لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ سەر باکور و رۆژهەڵاتی سوریا لە مێترۆی ژان-ژارێس گردبوونەوەیەک سازکرا.

بۆ بەرزڕاگرتنی یادی شەهیدانی تێکۆشانی ئازادیی کوردستان بە خولەکێک بێدەنگی ئامادەبووان وەستان. لە چالاکییەکەدا پۆستەرەکانی رێبەر ئاپۆ و ئاڵاکانی یەپەگە و یەپەژە شەکێندرانەوە.

گردبوونەوەکە نزیکەی کاتژمێرێکی خایاند. بۆ پشتیوانی لە بەرخودانی رۆژئاوا، پاراستنی گەل و گەورەترکردنی پاڵپشتییەکان بانگەواز راگەیەندرا.

لە چالاکیەکەدا راگەیەندراوێکی ئەنجومەنی دیموکراتیکی کورد لە فەرەنساش خوێندرایەوە.