لە ڤییەنا یادی شەهید کەنداڵ جودی کرایەوە

هەڤال کەنداڵ جودی کە لە ٢٨ی تشرینی دووەم لە چیای مەتینان شەهید بوو بوو، لە ڤییەنای پایتەختی نەمسا یادی کرایەوە.

بۆ یاد کردنەوەی گەریلای هەپەگە کەنداڵ جودی کە لە ٢٨ی تشرینی دووەمدا شەهید بوو بوو، لە ناوەندی کۆمەڵگای دیموکراتیکی ڤییەنا مەراسیمێک بەڕێوەچوو. مەراسیمەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن بۆ یادی شەهیدانی تێکۆشانی ئازادی کوردستان دەستی پێکرد.

هاوسەرۆکی کۆمەڵگای ئازاد ئەحمەد زیرەک لە یادەکەدا قسەی کرد و وتی: "یادی شەهیدان گرنگە. بەڵام گرنگترین شت ئەوەیە کە خاوەنداری بکەین لەو میراتەی کە بۆیان بەجێهێشتوین بین و بە گوێرەی ئەو میراتە ڕەفتار بکەین".

 ئەندامی ئەنجوومەنی ژنانی ئاڤێستا ئاگری ڕۆژئاوا ڕایگەیاند کە، تێکۆشانی شەهیدان وایکردووە کە گەلی کورد بگات بە ڕۆژی ئەمرۆ، بۆیە دەبێت گەلی کورد لە ئەوروپا زیاتر خاوەنداری لە تێکۆشان بکات.

بنەماڵەی شەهید کەنداڵ جودی ڕایانگەیاند کە ڕۆلە ئەوان ڕۆلەی هەموو کوردستانە و وتیان: "سەری گەلی وڵاتپارێز سەلامەت بێت. شەهیدان بەرپرسیارێتییەکی گەورەیان بۆ جێهێشتین و ئێمەش دەبێت ئاڵای تێکۆشانی شەهیدان بەرزتر ڕابگرین".