لە ئەمریکای لاتین، "ڕۆژی خوێندنەوە" بەردەوامە

فێمینیستەکانی ئابیا یالا کتێبەکەی عەبدوڵا ئۆجالانیان بە ناوی «کوشتنی پیاوێتی» خوێندەوە، بیرەوەرییەکانی سەردەمی منداڵی عەبدوڵا ئۆجالان و پەیوەندییەکانی لەگەڵ سروشتدا بە بەشداری منداڵانی قوتابخانە لە مەکسیک گێڕدرانەوە.

گروپێک لە ژنانی ئەندامی فێمینیستەکانی ئابیا یالا نووسینەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان بڵاوکردەوە و بە مەبەستی شکاندنی گۆشەگیریی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، کەمپەینێکیان بۆ خوێندنەوەی نووسینەکانی ڕێکخست.

ژنەکان بەشێکیان لە کتێبی "کوشتنی پیاوێتی خوێندەوە". هونەرمەندان و چالاکانی بەناوبانگی بۆلیڤیا، پاراگوای و ئیکوادۆر وەک کلۆدیا کۆرۆل، جۆرجیۆ ئەندینی، ئادریانا گوزمان بەشدارییان لە کەمپەینەکەدا کرد.

هاوکات لە بۆگۆتای پایتەختی کۆڵۆمبیا، لە ناوەندی کتێبی "La Valija de fuego" لە چوارچێوەی ڕۆکی کتێبەکانی عەبدوڵا ئۆجالان چالاکی ئەنجامدرا. لە چالاکییەکە بێجگە لە بایۆگرافیای ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، پارادایمی مۆدێرنیتەی دیموکراتیک ناسێنرا. بەتایبەت ئەو بەرهەم و وتارانەی وەرگێڕابون بۆ زمانی ئیسپانی پێشکەشکران.

گەلی ڕاراموری یەکێکە لە گەلە خۆجێیەکانی باکووری مەکسیک، لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" زنجیرە چالاکییەکیان ئەنجامدا.

یەک لە چالاکییەکان بە بەشداری مناڵانی قوتابخانەی سەرەتای گەلی ڕاراموری پێکهات. لە چالاکییەکەدا بیرەوەرییەکانی سەردەمی منداڵی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و پەیوەندییەکانی لەگەڵ سروشتدا گێڕدرانەوە.

لەکۆتایی چالاکییەکەدا، مناڵان بە بەرزکردنەوەی درووشمی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان" دڵسۆزی خۆیان بۆ گەلی کورد پیشاندا.