لە ئەنجامی بۆردومانەکانی خەرتووم زیاتر لە ٣٠ کەسی مەدەنی کوژراون

ڕاگەیاندرا لە ئەنجامی بۆردمانی ناوچەکانی نیشتەجێبوونی خەرتوومی پایتەختی سودان، زیاتر لە ٣٠ کەسی مەدنی کوژراون.

کۆمیتەی مافناسان و لایەنگرانی دیموکراسی ڕایگەیاند لە ئەنجامی هێرشی ئاسمانی سوپادا بۆ سەر هەرێمەکانی نیشتەجێبوونی هاووڵاتیان بەلایەنی کەمەوە ٣٣ مەدەنی کوژراون.

لە ١٥ی نیسانی ٢٠٢٣ـەوە شەڕو و ئاڵۆزییەکان بۆ وەرگرتنی دەسەڵاتی ئەو وڵاتە، لە نێوان سوپا بەسەرکردایەتی جنراڵ عەبدول فەتاح و هێزەکانی بەرپەرچدانەوەی خێرا بە سەرکردایەتی جنراڵ موحمەد حەمدان داغلۆ دروستبووە.