لە ئەوروپاوە بۆ فراوانکردنی بەرخودان بانگەواز راگەیەندرا

لە سێ شاری جیاجیای ئەوروپا لەپێناو راگرتنی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ سەر باکور و رۆژهەڵاتی سوریا و فراوانترکردنی بەرخودان بانگەواز راگەیەندرا.

لە شاری گۆتینگێنی ئەڵمانیا، شاری ستراسبورگی فەرەنسا و شاری لوڤێنی بەلژیکا هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی بۆ سەر باکور و رۆژهەڵاتی سوریا شەرمەزار کران.

گۆتینگێن

لە شاری گۆتینگێنی ئەڵمانیا بۆ شەرمەزارکردنی هێرشە داگیرکەرییەکانی سەر باکور و رۆژهەڵاتی سوریا رێپێوانێک سازکرا.

رێپێوانەکە بە پێشەنگایەتی دیفێند رۆژئاوا و ناوەندی کۆمەڵەی دیموکراتیکی کورد لە گۆتینگێن سازکرا و تیایدا لە پێناو وەستاندنی هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر رۆژئاوا بانگەواز راگەیەندرا.

لە رێپێوانەکەدا راگەیەندرا: "دەبێت دەوڵەتی تورک دەست لە رۆژئاوا هەڵبگرێت. رۆژئاوا دەبێتە گۆڕستانی فاشیستان".

ستراسبورگ

بزوتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕ (تەجەشە) بۆ هەمان مەبەست لە وێستگەی شەمەندەفەری ستراسبورگ گردبوونەوەیەکی سازکرد و لە گردبوونەوەکەدا گەنجانی کورد داوایان کرد لە دژی هێرشە داگیرکەرییەکان بەرخودان گەورەتر و فراوانتر بکرێت.

گەنجان لە چالاکییەکەدا دروسمەکانی 'بژی بەرخودانی رۆژئاوا'، 'بژی سەرۆک ئاپۆ' و 'بژی کوردستان'یان وتەوە و رێگەی هاتووچۆیان داخست.

لوڤێن

هێرشە داگیرکەرییەکان لە شاری لوڤێنی بەلژیکاش بە گردبوونەوەیەک شەرمەزارکرا. لە چالاکییەکەدا بەشداربووان پشتیوانی خۆیان بۆ بەرخودانی رۆژئاوا نیشاندا و داوا کرا لە سەر ئاستی نێونەتەوەیی گوشارەکان لەسەر دەوڵەتی تورک چڕ بکرێنەوە.