نەتەوە یەکگرتووەکان: فەلەستینییەکانی غەززە لە دۆخێکی مەترسیداردان

ڤۆڵکەر تورک، کۆمیساریای باڵای مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان (UN) ناڕەزایی خۆی دەربری لە بەرامبەر ئەو مەترسیانەی کە لەسەر گەلی فەلەستینی غەززە هەیە.

ڤۆڵکەر تورک لە جنێڤ کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی سازکرد و وتی: "ئیسرائیل بە شێوەیەکی بێ ڕەحمانە خەڵکی سڤیلی غەززە بۆردومان دەکات.

تورک داوای کرد کە دەستبەجێ شەڕ ڕابگیرێت و دیلەکان ئازاد بکرێن.

بەپێی ئامارەکانی ئیسرائیل، لە هێرشەکانی ٧ی تشرینی دووەمی حەماس ١٢٠٠ کەس کە زۆربەیان خەڵکی سڤیلن کوژراون و زیاتر لە ٢٤٠ کەسیش بە دیل گیراون.

بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی حەماس لە غەززە، ١٦ هەزار و ٢٤٨ کەس لە بۆردومانەکانی ئیسرائیلدا گیانیان لەدەستداوە، زیاتر لە ٧٠٪ی کوژراوان ژن، منداڵ و گەنجن.

ڤۆڵکەر تورک وتی: "فەلەستینییەکانی غەززە لە دۆخێکی مەترسیداردا دەژین و ئەم دۆخە ڕۆژ بە ڕۆژ خراپتر دەبێت.

کۆمیساری تورک داوای لە هەموو دەوڵەتەکان کرد کە بۆ ڕێگریکردن لەو تاوانانە ڕێوشوێنی بەپەلە بگرنەبەر.

ڤۆڵکێر تورک ناڕەزایی خۆی بەرامبەر لێدوانی نامرۆڤانەی دەسەڵاتدارانی ئیسرائیل و بەرپرسانی بزووتنەوەی حەماس دەربڕی و وتی: "مێژوو ئەوەی پیشانداوین کە زمانێکی بەو جۆرە توند ئەنجامەکەی چی دەبێت. ئەمە قبوڵ ناکریت، لە هەمان کاتدا دادگایەکی ڕێگەپێدراو دەتوانێت ئەو جۆرە وشانە (...)  وەک هاندان بۆ تاوانی دڕندانە هەڵبسەنگێنێت.