پەرلەمانی بەریتانیا ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر دیپۆرتکردنی پەنابەران بۆ ڕواندا

پەرلەمانی بەریتانیا پڕۆژە یاسایەکی دەرکرد بۆ دیپۆرتکردنی ئەو پەنابەرانەی کە بە شێوەیەکی نایاسایی چونەتە بەریتانیا، بە گوێرەی ئەمە پەنابەران ڕەوانەی ڕواندا دەکات.

هەڵبژاردنی شەوی سێشەممە، بە پێشەنگایەتی ڕیشی سوناکی سەرۆکی حکۆمەتی کۆنە پەرست ئەنجامدرا، پڕۆژە یاساکە بە ٣١٣ دەنگی بەڵێ (٢٦٩ دەنگی نەخێر) پەسەندکرا.

ئەم پڕۆژە یاسایە مشتومڕاوییە ئامانجی دیپۆرتکردنی ئەو پەنەبەرانەیە کە بە شێوەیەکی نایاسایی ڕوویان کردۆتە وڵاتی بەریتانیا بۆ ڕواندا.

یاساکە ڕواندا وەک سێیەمین وڵاتی پارێزراو پێناسە دەکات و داوا دەکرێت کە پەنابەران بنێرن بۆ ئەو وڵاتە.

جگە لەوەش بۆ سنووردارکردنی نارەزایەتیە یاساییەکان، لە ڕەشنووسەکەدا پێشنیاری ئەوە دەکرێت کە نابێت هەندێک مادەی یاسای مافی مرۆڤ لە دیپۆرتکردنەکەدا جێبەجێ بکرێت.

پیشتر ئەم ڕەشنووسە لە لایەن دادگای بالاوە ڕەتکرا بوو. ڕەشنووسەکە لەلایەن گروپەکانی مافی مرۆڤەوە وەک "بێکەرامەتکردنی مرۆڤەکان و گۆرزێکی گەورەی یاسایی" هەلدەسەنگێندرێت.

ڕیشی سوناک لە تۆری کۆمەڵایەتی تویتەری خۆی بلاوی کردەوە کە ئەمە " توند ترین یاسایە لەدژی پەنابەران" کە تا ئێستا دانرابێت.