شەهیدانی پاریس لە شاری هالێی، ئەڵمانیا یادیان کرایەوە

لە شاری هالێی، ئەڵمانیا ژنانی شۆڕشگێڕی کورد، سەکینە جانسز (سارا)، لەیلا شالەمەز (ڕۆناهی)، فیدان دۆغان (ڕۆژبین) کە لە ساڵی ٢٠١٣لە پاریس شەهید کران و ئەڤین گۆیی، عەبدولڕەحمان کزڵ و میر پەروەر کە لە ٢٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ شەهیدکران، بەبیر هێنرانەوە.

کوردان و دۆستەکانیان لە شاری لایپزیگر تورم هالێی، کۆبوونەوە و بە میتینگێک کۆمەڵکوژییەکانیان شەرمەزار کرد و بەڕێزدارییەوە شەهیدانیان بەبیر هێنایەوە. دوای خولەکێک ڕێز و بێدەنگی بۆ یادی شەهیدانی کوردستان، پاشان لێدواندرا.

لەسەر ناوی گەمەینسام کامفێن، لێدواندرا و ڕاگەیەندرا کە فەرەنسا و تورکیا تا ئێستاش هەوڵی شاردنەوەی کۆمەڵکوژییەکان دەدەن.

لە لێدوانەکەدا کە لەژێر ناوی (ڕێدبەیتراگ بەرگری لە کوردستان) دراوە، ئاماژە بەوە کراوە کە "شەهید سارا و هەڤاڵانی لە سەنتەری ئەوروپا پاریس شەهید کران، ئەم کۆمەڵکوژییە هێرشێک بووە دژی تەڤگەری ئازادیی کورد و بزووتنەوەی ژنانی کورد، ئێمە درێژە بە تێکۆشانیان دەدەین".

هەروەها ڕێدبەیتراگ کوردستان سۆلیکۆمیتی هالێی، ڕایگەیاند کە دەوڵەتانی سەرمایەدار لەژێر ناوی "نهێنی دەوڵەت" تاوانەکانی دەوڵەتی تورک دەپارێزن و ئاماژەی بەوەدا کە پێویستە ئەنجامدەرانی کۆمەڵکوژییەکان دادگایی بکرێن.

دوای سەیرکردنی کورتە فیلمێک لەسەر ژیانی هەڤاڵانی شەهد، یادەکە بە دروشمی "شەهید نامرن" و "ژن، ژیان، ئازادی" کۆتایی هات.