سكرتێری گشتیی ناتۆ: رەنگە شەڕی ئۆكرانیا بەساڵان درێژە بكێشێت
بڕیار وایە لەدانیشتنی بەرپرسانی ناتۆ لەكۆتایەكانی مانگی حۆزەیران، وڵاتانی ئەندام لەسەر هاوكاریە سەربازیە پێشكەوتووەكان بۆ ئۆكرانیا بڕیار بدەن.
بڕیار وایە لەدانیشتنی بەرپرسانی ناتۆ لەكۆتایەكانی مانگی حۆزەیران، وڵاتانی ئەندام لەسەر هاوكاریە سەربازیە پێشكەوتووەكان بۆ ئۆكرانیا بڕیار بدەن.
ینس ئەستۆڵتنبرگ، سكرێتری گشتی ناتۆ رایگەیاندوە؛ شەڕی ئۆكرانیا رەنگە بەساڵان بەردەوام بكات.
ئەستۆڵتنبرگ رۆژی شەممەی ١٨ی حۆزەیران لەوتووێژێكی رۆژنامەی"بیڵدی" ئەڵمانیا ئاشكرای كردوە؛ رادەستكردنی چەك و چۆڵی پێشكەوتووی سەربازی بەئۆكرانیا، چارەنووسی ئازادكردنی هەرێمی دۆنباس لەكۆنترۆڵی رووسیا زیاتر دەكات.
بڕیارە لەدانیشتنی بەرپرسانی ناتۆ لەكۆتایی مانگی حۆزەیران لەئیسپانیا، وڵاتانی ئەندام بڕیار لەسەر هاوكاریە سەربازی نوێ و پێشكەوتوو بەهێزەكانی ئۆكرانیا بدەن.
ئەستۆڵتنبرگ، حەفتەی رابردوو بەجەختكردنەوە لە پشتیوانی كردنی ئۆكرانیا و ئەندامانی ناتۆ بەرەوانە كردنی چەكی قورس و مەودا درێژ هاوكاری ئۆكرانیا دەكەن.
ئەستۆڵتنبرگ راشیگەیاندبوو؛ هەوڵی پڕچەككردنی ئەرتەشی ئۆكرانیا و پەروەردەی هێزەكانیان دەدەین.
لەسەرهەمان بابەت، ئۆلاف شوڵتز، سەرۆكوەزیری ئەڵمانیا جەختی لەوە كردۆتەوە كە گروپی حەوت تا ئەو كاتە پێویست بێـت لەپشتیوانی كردن لەئۆكرانیا بەردەوام دەبێت.
ئیمانۆئیل مەكرۆن، سەرۆكی فەرەنساش رایگەیاندوە؛ ئامادەبوونم لەئۆكرانیا، نیشانەی پشتیوانی و هاوكاری ئەوروپایە لەزیلنسكی.
لۆید ئاستین، وەزیری پاراستنی ئەمریكا رۆژی چوارشەممە داوای لەوڵاتانی ئەندام لەناتۆی كرد، رەوانە كردنی كەل و پەلی سەربازی بۆ ئۆكرانیا زیاتر بكەن.
روسیا پێشتر چەندین جار رایگەیاندبوو، هەر شێوە كەل و پەلێكی سەربازی یا شوێنی هەڵگرتنی چەكی رۆژئاوا لەئۆكرانیا وەكو ئامانجێكی مەترسیدار دەبینێت و هێرشی دەكاتە سەر.
ژ.ت