WHO: لە جیهاندا پێویستی بە ٦ ملیۆن پەرستیار هەیە

رێکخراوی تەندروستی جیهانی (WHO) ڕایگەیاند، لە ئێستادا لە جیهاندا پێویستی بە ٦ ملیۆن پەرستیار هەیە.

WHO لەبارەی پەرستیاران ڕاگەیەنراوێکی بلاوکردەوە و ئاماژەی بە ڕۆڵی گرنگی پەرستیاراندا.

تەدرۆس ئادهانۆم غییبرێسس بەڕێوەبەری گشتی WHO ڕایگەیاند، پەرستیاران بناغەی سیستمی تەندروستین و ئەمڕۆ ژمارەیەکی زۆر پەرستیار لەدژی ڤایرۆسی کۆرۆنا تێدەکۆشن.

بە پێی ڕاپۆرتەکە لە جیهاندا ٢٨ ملیۆن پەرستیار کار دەکەن و پێویستی بە ٥،٩ ملیۆن پەرستیار هەیە. باسی ئەوە کرا، زیاتر لە ئەفریقا، باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەمریکای باشوور پێویستی بە پەرستیار هەیە.

نووسەری ڕاپۆرتەکە ماری واتکینس ئاماژەی بەوەکرد، وڵاتانی دەوڵەمەند بە گوێرەی پێویست پەرستیار پەروەردە ناکەن و بۆیە لە وڵاتان کەموکورتی دروست دەبێت و وتی، "٨٠% پەرستیارە پرۆفیشناڵەکان بۆ نیوەی دانیشتووانی جیهان کار دەکەن.

ف.ق