پێشهاتەکانی دوای ٨ی کانوونی یەکەم بە هەڵوەشاندنەوەیی ڕژێمی سووریا بەردەوامە. هێزە نێونەتەوەییەکان لە ڕێگەی ڕێکخراوە جیهادییەکانی دەستەی تەحریر شام (هەتەشە)ەوە پلانێکی نوێ لە سووریادا جێ بەجێبکەن. لە لایەن دەوڵەتی تورک و چەتەکانییەوە هێشتا لە هەوڵەکانیان بۆ داگیرکردنی هەرێمەکانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری بەردەوامە.
پەیوەست بەو پێشهاتانە وەزیری پێشوی پشتیوانی کۆمەڵایەتی ئیتالیا و سیاسەتمەدار پاولۆ فێریرۆ بۆ ئاژانسمان قسەیکرد و ئاماژەی بەوەدا هەوڵی هێزە نێونەتەوەییەکان دەروازەیەک نییە بۆ درووستکردنی حکومەتی نوێی سووریا بەڵکو دەروازیە بۆ هەڵوەشاندنەوەی سووریا. ئاماژەی بەوەشدا ئەوەی هەیە داگیرکارییە، بەوەی ئیسرائیل بەرزایەکانی جۆلانی لکاندووە بە خۆیەوە، وە تورکیاش لە هەمان هەوڵدایە بەرانبەر بە هەرێمەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا.
'پرۆژەی تورکیا هەڵوەشاندنەوەی سووریایە'
وەزیری پێشووی ئیتالیا فێریرۆ دەستنیشانیکرد هەوڵەکان بۆ ئەوەیە لە ڕێگەی تورکیاوە لەناوبردنی سووریا جێ بەجێکەن و باسی لەوەکرد گەڕان بە دوای چارەسەرییدا لە ڕێگەی هەتەشەوە هەوڵدانێکی پوچە و ئەمەی وت: "کاتێک لە ڕێکخراوێکی جیهادی وەک هەتەشە دەڕوانین، بەڕاستی بەم ڕێکخراوەوە گریمانەکردنی چارەسەری شتێکی قورس و پوچە. تورکیا دەیەوێت لە ڕێگەی ئەم گرووپە چەتەیانەوە پلانەکانی خۆی جێ بەجێبکات. هەروەک چۆن لەوەی لە پێشوودا کردوویەتی، لە ئێستاشدا بە ئاشکرا ئەم چەتانە لەدژی کوردان بەکار دەهێنێت." فێریرۆ ئاماژەی بەوەدا گەر خواستی چارەسەری هەبێت ئەوا دەبێت لە نێوان ئەمریکا و تورکیادا دەربارەی دۆخەکە چاوپێکەوتن و ڕێکەوتن هەبێت. بەڵام گەر تورکیا لەسەر ئەم هەڵوێستەی خۆی بەردەوام بێت ئەوا شەڕ تاکە بژاردەیە بۆ هەرێمەکە.
پاولۆ فێریرۆ ئاماژەی بەوەدا سیاسەتی ئەردۆغان بۆ جێ بەجێکردنی خەونی عوسمانی نوێ و ڕێگریکردنە لە پەسەندکردنی ڕاستینەی کوردان لە هەرێمەکەدا و وتی: "ئەردۆغان ناسیۆنالیستێکی خراپی دژە کوردانە. تورکیا نایەوێت کوردان لە پێگەیەکدابن کە ئازادی خۆیان دەربڕن و خۆیان بەڕێوەبەرن."
'مۆدێلی ڕۆژئاوا شۆڕشێکی ڕاستەقینەیە'
فێریرۆ پەیوەست بە مۆدێلی ڕۆژئاوا ئاماژەی بەوەدا لە دۆخی سووریا تاکە مۆدێلە کە باوەڕی بە فرەچەشنی هەیە، دەستنیشانیکرد کرۆکی کێشەکانی سووریا قبوڵنەکردنی فرەچەشنییە. ڕایشیگەیاند عەقڵێتی گرووپە جیهادییەکان درێژە پێدەری ڕژێمەکەی ئەسەدە و ئاوها بەردەوام بوو: " پێویستە هەرچی لە تواناماندا بێت بۆ پشتیوانیکردنی گەلی کورد لە ڕۆژئاوا و شوێنەکانی دیکە بیکەین. هەرچەندە کورد کێشە بۆ هیچ کەس دروست ناکات، بەڵام هێرشکردنە سەر کورد قبوڵکراو نییە. پێویستە سەربەست بکرێن بۆ بەڕێوەبردنی خۆیان. دەبێت فشار بخەینە سەر تورکیا و ئەمریکا. مۆدێلی ڕۆژئاوا شۆڕشێکی ڕاستەقیەنە، کە لە بیرۆکەکانی عەبدوڵا ئۆجالان ئیلهامی وەرگرتووە. بەدیلێکی گرنگ بۆ دیموکراسییەکی فرەیی و بەشداربوون پێشکەش دەکات. گەلی کورد نەک هەر مافی ژیان و بەڕێوەبردنی خۆی دەپارێزێت، بەڵکو دیدگایەکی هەیە بۆ چارەسەرکردنی پرسەکانی مرۆڤایەتی. ئەگەر ئەم ڕێگایەی دیموکراسی فرەییە و بەشدارانە پەیڕەو بکەین، ئەوا دەکرێت خەڵک لە لۆژیکی شەڕ بەدوور بگرن”.
'کۆبانێ سیمبوڵی بەرخۆدانە، خواستی لە ناوبردنی دەکرێت'
سیاسەتمەدار فێریرۆ دەسنیشانیکرد خواستی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە سووریادا بۆ لە ناوبردنی کۆبانێی سیمبوڵی بەرخۆدانی کوردانە و گوتی: "دەوڵەتی تورک کە سەرکەوتنی کوردان وەک هەڕەشەیەک لەسەرخۆی دەبینێت، وەک چۆن ئەوەی دەیەوێت سیمبوڵی بەرخۆدانی کۆبانێ لەناوبەرێت، لە هەموو کات و شوێنێکدا بە دوای ئەم ئامانجەوەیە لە دژی کوردان."
لە کۆتایی قسەکانییدا وەزیری پێشوی پشتیوانی کۆمەڵایەتی ئیتالیا و سیاسەتمەدار پاولۆ فێریرۆ جەختی لەوەکردەوە دەبێت هەموو کەسێک بەرگری لە ڕۆژئاوا بکات و وتی، ڕۆژئاوا نەک بە تەنها ئەزموونێکی ئەرێنییە بۆ کوردان، هاوکات میراتیەکی گرنگیشە بۆ مرۆڤایەتی.