ئەکادیمیسیان و خوێندکارانی مەکسیک شرۆڤەکانی عەبدوڵا ئۆجەلانیان خوێندەوە

لە شاری کریلی مەکسیک کۆمەڵێک ئەکادیمیسیان و خوێندکاران بەشێک لە شیکارییەکانی عەبدوڵا ئۆجالان سەبارەت بە شۆڕشی ژنیان خوێندەوە و لە چوارچێوەی ڕۆژانی کتێب خوێندنەوەدا باسیان لە کۆنفیدرالیزمی دیموکراتیک کرد.

لە شاری کریلی سەر بە ویلایەتی چیهواوا لە مەکسیک، کۆمەڵێک چالاکوان لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد"کۆبونەوەی ڕۆژانی خوێندنەوەی جیهانی کتێبی ئۆجالانیان بەڕێوەبرد.

کۆبوونەوەکە لە ١٠ی کانوونی یەکەمدا لە چوارچێوەی ڕۆژانی خوێندنەوەی کتێبەکان بەڕێوەچوو، لە قوتابخانەی ئەنترۆپۆلۆژی و مێژووی باکووری مەکسیک بە بەشداری ٥٠ خوێندکار و ئەکادیمیسیەن بەڕێوەچوو.

لە کۆبوونەوەکەدا بەشێک لە شرۆڤەکانی عەبدوڵا ئۆجالان سەبارەت بە شۆڕشی ژن خوێندرایەوە و ماوەی نزیکەی ٢ کاتژمێر پارادایمی کۆنفیدرالیزمی دیموکراتیک تاوتوێ کرا.

چالاکوانانی بەشداری کۆبوونەوەکە بڕیاریاندا کە هەڵمەتەکە بەهێزتر و درێژە پێبدەن و ڕایانگەیاند مرۆڤێک کە ئیلهام بەخش بێت بۆ جیهان، پێویستە ئازاد بکرێت.