نێد پرایس؛ وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاندوە؛ وڵاتەكەی سەرقاڵی لێكۆڵینەوەیە لە وڵامەكەی ئێران بۆ رەشنووسی یەكێتی ئەوروپا بۆ دەستڕاگەیشتن بەرێككەوتنێكی كۆتایی لەدانۆستانە ناوەكیەكەی ڤیەننایە.
پرایس، له كۆنفرانسێكی رۆژنامهوانیدا ووتوویەتی؛ واشنتۆن لەرێگەی یەكێتی ئەوروپاوە، وەڵامی ئێران بۆ رەشنووسەكەی بەدەست گەیشتووە و دەوڵەتی بایدن سەرقاڵی لێكۆڵینەوە و گفتوگۆیە لەگەڵ یەكێتی ئەوروپا، هاوپەیمانانی ئەوروپا و هاوبەشانی ئەمریكا لەم بوارەدا.
پرایس لەبەردەوامی ئاخاوتنەكانیدا رایگەیاندوە؛ جوزێپ بورێل، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەكێتی ئەوروپاش رایگەیاندوە؛ ئێمە لەگەڵ خاڵە كلیدیەكانی بورێل هاوڕاین، ئەوەی لە شانزدە و حەفدەی مانگی رابردوو دەمانتوانی قسەیان لەبارەوە بكرێت، هەموویان دانوستانیان لەسەركراوە".
بورێل پێشتر لەسەر ئەم دانوستاندنانە وتبووی؛ لەسەر هەر شتێك دانوستان كراوە و ئەو رەشنووسەی لەسەری رێككەوتووین، رەشنووسێكی كۆتاییە.
هـ . ب