'ئێمەش سوودمەند دەبین لە تێکۆشانی گەنجانی کورد'

ڕۆماین کاتابارا کە لە دوورگەی ڕیونیونەوە بەشداری ناو کۆنفرانسی جیهانی گەنجان بووە، ڕایگەیاند کە ئەوانیش سوودمەند دەبن لە تێکۆشانی گەنجانی کورد و بۆ ئەوان نموونەن.

یەکێک لە بەشداربووانی کۆنفرانسی جیهانی گەنجان ڕۆماین کاتابارا ڕایگەیاند کە ئەوانیش لە تێکۆشانی گەنجانی کورد سوودمەند دەبن.

ڕۆماین کاتابارا جەختی لە گرنگی کۆنفرانسەکە کردەوە و وتی "لە کوردستان، لە لا ڕیونیون، لە مالی، لە ئەمریکای لاتین یان لە ئاسیا، لە هەر شوێنێک بێت، کاری ئێمەیە کە گەنجان کۆبکەینەوە بیانخەینە ناو جۆلەوەو بۆ ئەوەی پێشەنگایەتی تێکۆشان بکەن."

ڕۆماین کاتابارا وتی: "ئیمپریالیزم جیهانییە، هەر بۆیە دەبێت خۆمان بە ڕێکخستن بکەین، پێکەوە دژی ئەم سیستەمە ستەمکارە بوەستینەوە" و داوای لە گەنجان کرد کە تێکۆشان گەورەتر بکەن.

کاتابارا کە ئەندامی ڕێکخراوی سەربەخۆی پان-ئەفریقی و کا-ئوبونتویە، ڕایگەیاندووە کە ئەوان دەبێت بۆ مافی دیاریکردنی چارەنووسی گەلانی کەمینەی ئەفریقا و ئەفرۆ-ئەفریقی و بۆ ڕزگارکردنی دوورگەی ڕیونیون تێکۆشان بکەن و لە دژی پان-ئەفریقانیزم یکێتی ئەفریقا بنیاتبنێن.

ڕێگایەک هەیە کە مرۆڤ بتوانێت بۆ خۆی خۆی بەڕێوەببات و سیاسەت بکات

کاتابارا سەرنجی خستە سەر گرینگی هەڵوێست و ڕێکخستنی هاوبەش لە دژی ئیمپریالیزم و وتی: "ئیمپریالیزم جیهانییە، هەر بۆیە دەبێت خۆمان بە ڕێکخستن بکەین و لە دژی ئەم سیستەمە ستەمکارە خاوەن هەلوێست بین. بارۆدۆخی گەنجانیش بە هەمان شێوەیە. کێشەکە ئەوەیە گەنجان بێ سیاسەت کراون، ئاگایان لە سیستەمی داگیرکەری و کێشەکانی پەیوەست بە سیستەمی سەرمایەداری نییە، لە کۆتاییدا ئاگاداریان لەوە نییە کە دەبێت بۆ بەدەست هێنانی یەکسانی و دادپەروەری تێکۆشان بکەن.

کاتابارا دەستنیشانی کرد کە ئەوان لەگەل ڕێکخراوە شۆرشگێرەکانی تر پێوەندییان دروست کردووە و وتی: " ئەم کۆنفرانسە بۆ ئێمە زۆر گرینگ بوو".

ئێمە بە هەموو هێز و توانامان پالپشتی لە تێکۆشانی کوردستان دەکەین

کاتابارا پەیامێکی پێشکەش بە گەنجانی کوردستان کرد و ڕایگەیاند کە ئەوان پشتیوانی لە تێکۆشانی کوردستان دەکەن. کاتابارا وتی: "بە هەر شێوەیەک بێت ئێمە سوودێکی زۆر لە شۆڕشەکەیان وەردەگرین. ​​لە کۆتاییدا دەبێت ئێمە ئەوان بۆ خۆمان بکەین  بە نموونە و شوێنیان بکەوین، لە هەمان کاتدا پشتگیری لە تێکۆشانیان بکەین. وەک تۆماس سانکارا وتی 'ئەو گەنجانەی بەشداری ناو تەڤگەرە بەهێزەکان بوون، ئەو گەنجانەی کە کەوتونەتە جموجۆلەوە هەر یەکەیان لە بۆمبێکی ئەتۆم بەهێز ترن". لە کوردستان، لە لا ڕیونیون، لە مالی، لە ئەمریکای لاتین یان لە ئاسیا، لە هەر شوێنێک بێت، کاری ئێمە ئەوەیە کە گەنجان کۆبکەینەوە و ڕێکخستنیان بکەین و بکەوینە جموجۆلەوە و پێشەنگایەتی تێکۆشان بکەین."