ئێشکگریی دادپەروەری لە ستراسبورگ لە هەفتەی ٦٥١ەمیندا بەردەوامە

ئێشکگریی لەپێناو ئازادیی رێبەر ئاپۆ لە ستراسبورگ لە هەفتەی ٦٥١ەمیندا بەردەوامە.

چالاکی ئێشکگری کە لەپێناو ئازادیی رێبەر ئاپۆ لە ستراسبورگی فەرەنسا بەڕێوەدەچێت، لە هەفتەی ٦٥١ دایە.

چالاکوانانی ئەم هەفتەیە ٣ وڵاتپارێزن بە ناوەکانی : حەنیفی کەلیک، دەنیز ئەرکلینچ و ئاسمین سلا ئۆزقەیتان. لە سەر ناوی گروپەکە حانیفی کەکلیک وتەیەکی پێشکەش کرد و وتی: "ئمە دەزانین پەرلەمانی ئەوروپا و سی پی تی لە هەڵگرتنی گۆشەگیریدا ئەرکی خۆیان بە جێناگەیەنن. وەک گەلی کورد ئێمە لە ئەوروپا و هەموو هەرێمەکانی کوردستان سەرنج بۆ سەر ئەو بابەتە رادەکێشین. هۆشداری دەدەینە دەوڵەتی تورک؛ گەلی کورد کە سەد ساڵە جینۆسایدی دەکەن، دەیانکوژن هەرگیز سەری دانەنەواندووە، هەرگیزیش سەردانانەوێنێت".

ئاماژە بە داگیرکەری و جینۆساید کرا

چالاکوانان هەروەها لە بانگەوازێکدا روو لە پەرلەمانی ئەوروپا، ئەنجومەنی ئەوروپا سەرنجیان بۆ سەر کۆمەڵکوژی لە رۆژئاوا راکێشا و رایانگەیاند: "هەڕەشە لە پێکەوە ژیانی گەلانی کورد، ئەرمەن و کریستیان دەکرێت. بە بەرچاوی مرۆڤەکانەوە کۆمەڵکوژی دەکرێت. یەپەگە و یەپەژە لە ئەوروپا وەک رێکخراوی تیرۆریستی نابینرێن، دەوڵەتی تورکی فاشیست وەک رێکخراوی تیرۆریستی دەیانبینێت".